پۆلیسی هه‌ولێر: بکوژانی مێردمنداڵەکەی شه‌وی رابردوو دەستگیر کران
تەرمی مێردمنداڵەکە-دوو تۆمەتبارەکە
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی بكوژانی ئه‌و مێردمنداڵه ته‌مه‌ن 10 ساڵه‌یان راگه‌یاند كه شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن دوو هاوڕێیه‌وه كوژرابوو.
رائید هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ وێستگه نیوز رایگه‌یاند:كاتژمێر 11ی شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی پۆلیس له بوونی تەرمێک لە جوتسایدی لاوان ئاگاداركرانه‌وه.
وتیشی پۆلیس دەستبەجێ گەیشتە شوێنی روداوه‌كه و دەرکەوت کە مێردمنداڵێک کوژراوە و دواتر تەرمەکە ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادیی كرد.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند: لە میانی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە مێرمنداڵێک بەناوی احمد غدیر جمال، تەمەن 10 ساڵ لەلایەن دوو هاوڕێی بەناوی (هـ.ا.ر) تەمەن 14ساڵ و (ر.س.م)، تەمەن 16 ساڵ کوژراوە.
رائید هۆگر عه‌زیز هەردوو تۆمەتباره‌كه له‌لاییه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه ده‌سگیركراون و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوه و وتویانه كه به بلۆك كوشتویانه.
ئاماژه‌ی به‌وشه‌دا كه پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تباره‌كان كراوه‌ته‌وه و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراون، دادوه‌ریش بڕیاریدا بەپێی ماددە 406 له یاسای سزدانی عیراقی، هەردوو تۆمەتبار بەند بكرێن.
PM:04:11:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 9748
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت