به‌ڤیدیۆ..كوشتنی چه‌كدارێك كه 31 سه‌رنشینی پاسێكی به بارمته‌گرتبوو
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی به‌رازیل چه‌كدارێکیان كوشت كه چوبوه ناو پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر و بۆماوه‌ی سێ كاتژمێر 31 سه‌رنشینی ناو پاسه‌كه‌ی به بارمته‌گرتبوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ی ئابی 2019 له‌سه‌ر پردی ریۆ نیتیرۆی له شاری ریۆدی جانیرۆ، كه‌سێك به ده‌مانچه‌یه‌كه‌وه خۆی كردوه به‌ناو پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر و داوای له شۆفێره‌كه كردووه پاسه‌كه رابگرێت.
چه‌كداره‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی له شۆفێره‌كه كردبوو كه ئه‌گه‌ر پاسه‌كه رانه‌گرێت، به به‌نزین هه‌موویان ده‌سوتێنێت.
به‌پێی میدیاكانی به‌رازیل، چه‌كداره‌كه بۆماوه‌ی سێ كاتژمێر 31 سه‌رنشینی به بارمته گرتبوو، له‌كاتی دانوستانیش له‌گه‌ڵ پۆلیس شه‌ش بارمته‌ی ئازاد كردبوو، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن هێزی تایبه‌تی نیشانشكێنی به‌رازیله‌وه ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا.
PM:08:50:20/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت