تەقینەوە لە جبەخانەیەکی حەشدی شەعبی لە نزیک بنکەی ئاسمانیی بەلەد رویدا
وێستگه نیوزـ
له سنوری پارێزگای سه‌لاحه‌دین ئاگر له نزیک بنكه‌ی ئاسمانیی به‌له‌د كه‌وتوه و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیش سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی عیراقیش دەڵێت هۆکارەکە تەقینەوەیەک بووە لە جبەخانەیەکی حەشدی شەعبی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای سه‌لاحه‌دین رایگه‌یاند: دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ی ئابی 2019، ئاگرێك له‌بنكه‌ی ئاسمانیی به‌له‌د له باشوری پارێزگای سه‌لاحه‌دین كه‌وتوه‌ته‌وه و تائێستاش هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه نازانرێت.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه دوکەڵێکی زۆر لە بنکە ئاسمانییەکە بەرزبوەتەوە و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیش چونه‌ته بنكه‌كه و سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن.
به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی عیراق ئاشكرایكردوه كه ئاگره‌كه له جبه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتوه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌ش رودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووه له‌ناو جبه‌خانه‌كه‌دا كه ده‌كه‌وێته نزیك بنكه‌ی ئاسمانیی به‌له‌د.
هاوكات له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عیراق باس له‌وه ده‌كرێت كه زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌گوندی ئه‌لبوحشمه له نزیك بنكه‌ی ئاسمانیی به‌له‌د له باشوری پارێزگای سه‌لاحه‌دین رویدا بێت.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس له‌وه كراوه كه به رونی باره‌گا و جبه‌خانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرابێته ئامانج و به سه‌رسوڕمانه‌وه پرسیار له‌وه ده‌كرێت كه كێ
ده‌ستی له‌و كاره‌دا هه‌یه؟
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه
فازل ئه‌بوره‌غیف، پسپۆڕی ئه‌منی و نزیك له ده‌زگای هه‌واڵیی عیراق به سایتی روسیاتوده‌ی راگه‌یاندبوو: زانیاری‌یان هه‌یه ئیسرائیل پلانی هه‌بێت بۆ بۆردومانكردنی جبه‌كانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له عیراق.
به‌وته‌ی ئه‌و پسپۆڕه، پلانه‌كه‌ی ئیسرائیل ته‌نها بۆ جبه‌خانه‌كانی حه‌شد شه‌عبییه نه‌ك بۆ باره‌گا و چه‌كدار و پێكهاته‌كانی، به‌ڵام له هه‌مانكاتیشدا دوور نییه باره‌گاكانیشی بكاته ئامانج.
وته‌كانی ئه‌و پسپۆڕه ئه‌منییه له‌كاتێكدایه كه رۆژی دووشه‌ممه 12ی ئابی 2019، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له جبه‌خانه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له باشوری به‌غدا رویدا و به‌هۆی پارچه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و موشه‌كه‌كانی ناو جبه‌خانه‌كانه‌وه، كه‌سێك كوژرا و 29ی دیكه‌ش برینداربوون.
PM:07:14:20/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت