دایكێكی کرماشانی به‌ ده‌ستی كوڕه‌كه‌ی خنكێندرا


وێستگه‌ نیوز ـ
ژنێکی خەڵکی کرماشان بە دەستی کورەکەی کە گیرۆدەی مادە هۆشبەرەکانە، خنكێندرا.


رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌: لە ماوەی رۆژانی رابردوودا تەرمی ژنێکی تەمەن 50 ساڵان لە شاری نۆکانی کرماشان لە ناو گوێنییه‌كدا دۆزرایەوە.

محەمەد رەزا ئامووی، جێگری فەرمانده‌ی ئینتزامی پارێزگای کرماشان رایگه‌یاندووه‌، کە ئەو ژنە نزیکەی 50 ساڵانە و بە دەستی کورە 20 ساڵانەکەی خنكێندراوه‌ و دواتریش بكوژه‌كه‌ خۆی راده‌ستی پۆلیس كردووه‌و دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌.

ناوبراو لە لێکۆڵینەوەکاندا وتوویە کە تووشبووی مادە هۆشبەرەکانە و لەسەر ئەو بابەتە زۆر جار لەگەڵ دایکی کێشەی بووە و لە ئاکامدا دایکی خنکاندووە.

هــ. ر


PM:05:00:20/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 5808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو