بافڵ تاڵه‌بانی: چیتر بۆ بەستنی کۆنگرە کات بەفیڕۆ نادەین
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
بافڵ تاڵه‌بانی، بۆ ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، چیتر رێگه‌تان پێناده‌ن به‌ناوی یه‌كێتییه‌وه شه‌رعیه‌ت به ده‌سته‌ری و پشكپشكێنه بدرێت و موزایه به خوێنی شه‌هیدانه‌وه بكرێت.
بافڵ تاڵه‌بانی، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان، چاویکەوت بە سکرتاریەت و لێپرسراوی کۆمیسیۆنەکانی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
هه‌روه‌ك ئاماژه به‌وه‌دراوه، لەدیداره‌كه‌دا، بە وردی گفتوگۆ لەسەر دوا ھەنگاوەکانی بەستنی کۆنگرەی یەکێتیی کرا.
لای خۆیانەوە ئەنجومەنی ناوەندی، جەختیانکردەوە لەسەر پێشنیازی بەستنی کۆنگرە لە رۆژی شەھیدی یەکێتییدا و ئاماژەیان بە ھەوڵەکانیان کرد بۆ یەکخستنی ھێز و تواناکان لە پێناو یەکێتیی ناو یەکێتیی.
لای خۆیه‌وه بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، "چیتر بۆ بەستنی کۆنگرە، کات بەفیڕۆ نادەین و کۆنگرەی یەکێتییانە دەبەستین، قۆناغێکی نوێش لە ئارامی و سەقامگیری و ژیانێکی باشتر و خۆشگوزەرانتر بۆ گەلەکەمان دەستەبەردەکەین، چونکە ئەمە بەڵێنە داومانە بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و جێبەجێی دەکەین".
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی باسكرد، كه چیتر رێگه‌یان پێناده‌ن به‌ناوی یه‌كێتییه‌وه شه‌رعیه‌ت به ده‌سته‌ری و پشكپشكێنه بدرێت و موزایه به خوێنی شه‌هیدانه‌وه بكرێت.
ئه‌م وتانه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی له‌كاتێكدایه، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داوای كردووه له 21 ی مانگی11ی ئه‌مساڵدا كه رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتییه كۆنگره‌ی چواره‌می حزبه‌كه‌یان ببه‌سترێت.
ئه‌گه‌رچی لێره‌و له‌وێ به‌رپرسانی یه‌كێتی ئاماژه به ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ به‌ستنی كۆنگره پێش كۆتایی ئه‌مساڵ، به‌ڵام تا ئێستا به فه‌رمی واده‌كه جێگیر نه‌بووه.
هــ. ر
PM:03:22:20/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت