توركیا هۆشداری ده‌داته سوریا
کاروانێکی سەربازیی تورکیا لەنزیک سنوری سوریا-ئەرشیف
وێستگه نیوز –
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هۆشداری دایه رژێمی سوریا و رایگه‌یاند كه پێویسته به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته یاری به ئاگر نه‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ی ئابی 2019 مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه شوێنی سه‌ربازه‌كانيان له خاڵی چاودێری له ئیدلبی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا ناگۆڕن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هۆشداری دا و رایگه‌یاند كه "پێویسته به‌رپرسانی سوریا یاری به ئاگر نه‌كه‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌سه‌ر بۆردوومانكردنی كاروانه سهربازییهكهيان له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوریاوه له‌گه‌ڵ روسیا له په‌یوه‌ندیدان.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دوای ئه‌وه هات كه دوێنێ كاروانێكی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی له‌ناو خاكی سوریا، له‌لایه‌ن سوپای سوریاوه بۆردومانكرا.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "له بۆردومانكردنی كاروانه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا له‌لایه‌ن سوپای سوریاوه، سێ كه‌س كوژراون و 12ی دیكه‌ش برینداربوون".
هاوكات وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌و بۆردومانه‌ی به پێشێلكردنی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ر و مۆسكۆ له‌قه‌ڵه‌مداوه و رایگه‌یاندوه كه پێشتر روسیا له ره‌وانه‌كردنی ئه‌و كاروانه سه‌ربازییه ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
PM:02:30:20/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت