پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی هاوسه‌رۆك شاره‌وانیی قه‌رس
وێستگه نیوز -
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پۆلیسی توركیا له شاری ئیسته‌نبوڵ هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی شه‌ڤین ئالاجا هاوسه‌رۆك شاره‌وانیی قه‌رس.
ماڵی شه‌ڤین ئالاجا هاوسه‌رۆك شاره‌وانیی قه‌رس له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند كه "پۆلیس ئه‌م به‌یانییه هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵه‌كه‌م و تاوه‌كو ئێستاش هۆكاری ههڵكوتانهكهیان بۆ روون نهكردوومهتهوه".
وتیشی: "ههڵكوتانهكه به پاساوی دۆسیه‌كه (نهێنی)یه، ئه‌نجامدراوه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش تاوه‌كو ئێستاش نازانێت ههڵكوتانهكه و لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان له‌به‌ر چییه".
ئالاجا راشگه‌یاند كه "پۆلیس له رێگه‌ی براكه‌مه‌وه بانگیان كردووم تا بڕۆم بۆ ده‌زگای ئاسایش و وته‌م لێوه‌ربگیرێت".
ئه‌م رووداوه له كاتێكدایه كه دوێنێ دووشەممە 19ی ئابی 2019، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا باڵەخانەی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین_یان گه‌مارۆ دا و عەدنان سەلجوق مزراکلی هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد، بەدیعە ئۆزگۆکچەئەرتان، هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی وان و ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی مێردین کە سەر بە هەدەپەن، لە کارەکانیان دوورخرانەوە.
PM:12:30:20/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 1736
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت