ئه‌حمه‌د تورك: له ئێستادا له توركیا یاسا نییه
ئه‌حمه‌د تورك هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی مێردین
وێستگه نیوز -
هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی مێردین رایگه‌یاند كه له ئێستادا له توركیا یاسا نییه و ناحه‌قی له ئاستێكی به‌رزدایه و ده‌وڵه‌تی تورك ئیراده‌ی گه‌ل ناناسێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، موسته‌فا یامان پارێزگاری خۆی له مێردین بۆ دووه‌مین جار وه‌ك خۆسه‌پێن (قه‌یوم) له شاره‌وانی گه‌وره‌شاری مێردین دانا.
موسته‌فا یامان پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی مێردین به‌سه‌ر شاره‌وانیی مێردیندا سه‌پێندرابوو.
ئه‌حمه‌د تورك دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 31ی ئازاری ئه‌مساڵ وه‌ك هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی مێردین هه‌ڵبژێردرا به ئاماژه‌دان به داگیركردنی شاره‌وانییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه، وتی: "ئه‌وه‌ی كراوه هیچ عه‌قڵێك هه‌ڵیناگرێت".
ئه‌حمه‌د تورك وتیشی: "له ئێستادا یاسا نییه، ناحه‌قی له ئاستێكی هه‌ره‌به‌رز دایه، ئیراده‌ی گه‌ل ناناسرێت و ناوی دیموكراسیی لێده‌نرێت".
ئه‌حمه‌د تورك راشیگه‌یاند كه "دانانی پارێزگار به‌سه‌ر شاره‌وانی پشتڕاستی ده‌كاته‌وه كه توركیا دژی دیموكراسییه و ئه‌وه‌ی كراوه نیشانه‌ی نه‌بوونی سه‌روه‌ری یاسا و بێ قانونییه".
به‌ره بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئابی 2019، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا باڵەخانەی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین_یان گه‌مارۆ دا و عەدنان سەلجوق مزراکلی هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد، بەدیعە ئۆزگۆکچەئەرتان، هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی وان و ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی مێردین کە سەر بە هەدەپەن، لە کارەکانیان دوورخرانەوە.
PM:11:50:19/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت