گۆڕان كاندیدی پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی یه‌كلایی كرده‌وه
وێستگه نیوز -
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كاندیدی پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی یه‌كلایی كرده‌وه و مسته‌فا سه‌ید قادری بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كرد.
میدیای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاویكرده‌وه كه "له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به‌پێی رێككه‌وتنی سیاسی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و پۆستانه‌ی كه ماون وه‌ك به‌ركه‌وته‌ی بزوتنه‌وه‌كه ، ناوی كاندیده‌كانی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كان ده‌كات بۆ دانان و ده‌ستبه‌كاربونیان".
میدیای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: "رۆژی یه‌كشه‌مه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به نوسراوێك كه ئیمزای عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ربوه، ناوی مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌ك جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له هه‌فته‌ی داهاتودا مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی بۆ هه‌ردو جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌رده‌كرێت و تا كۆتایی ئه‌م مانگه ده‌ستبه‌كارده‌بن" .
PM:09:45:19/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت