كه‌شناسێك: مانگی ئه‌یلولی داهاتوو ته‌واو هاوینه ده‌بێت
وێستگه نیوزـ
پسپۆڕێكی كه‌شناسیی عیراق رایگه‌یاند شه‌پۆلێكی گه‌رمای درێژخایه‌ن له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ستپێده‌كات، بۆ مانگی ئه‌یلولی داهاتوش پێی وایه كه ئه‌و مانگه ته‌واو گه‌رم و هاوینه ده‌بێت.
واسق سه‌لامی، پسپۆڕی بواری كه‌شناسیی عیراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ی ئابی 2019 رایگه‌یاندوه: پێشبینییه‌كان بۆ كه‌شوهه‌وای چه‌ند رۆژی داهاتوو، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رزه په‌ستانێكی به‌هێز له‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ند و باكوری دورگه‌ی عه‌ره‌بی هه‌یه و له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا ده‌گاته عیراق.
رونیشیكردوه‌ته‌وه كه به‌وهۆیه‌وه له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا شه‌پۆلێكی گه‌رمای تاڕاده‌یه‌ك درێژخایه‌ن لە عیراق ده‌ستێده‌كات و ده‌بێته‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی په‌له‌كانی گه‌رما به‌جۆرێك كه له تێكڕای پله‌كانی ئێستا به‌رزتره، راشیگه‌یاندوه كه ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه له زۆربه‌ی رۆژانی هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای مانگی ئه‌یلولی داهاتوش پسپۆڕه‌كه‌ی بواری كه‌شناسیی عیراق به‌پێی نه‌خشه ئاسمانییه‌كان پێشبینیی كردوه كه له‌و مانگه‌دا كه‌شوهه‌وا ته‌واو هاوینه و گه‌رم ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و مانگه‌دا.
PM:09:17:19/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 8872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت