حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێكی نوێی دا
وێستگه نیوز –
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا كه ئه‌وانه‌ی قه‌رزاری حكومه‌تن و باجیان نه‌داوه، گه‌شتكردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات لێ قه‌ده‌غه بكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باجه‌كان و خانووبه‌ره‌ی میری هه‌رێمی كوردستان به نوسراوی ژماره (4345) كه ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی باجی ده‌رامه‌ت و باجی كۆمپانیاكان و گه‌وره باجده‌ران كراوه، بڕیاری دا به قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت له‌وانه‌ی باجی حكومه‌تیان له‌لایه.
نوسراوه‌كه له‌لایه‌ن د.كه‌مال ته‌یب قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی باجه‌كان و خانوبه‌ره‌ی میری له‌وه‌زاره‌تی دارایی ئیمزاكراوه و تیایدا هاتووه "هاوپێچ له‌گه‌ڵ نوسراوماندا ده‌قی فه‌رمانی وه‌زاری ژماره (9751) له (2018/5/28) كه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌رچووه بۆتان ده‌نێرین كه تایبه‌ته به قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت له باجده‌ری قه‌رزار، بۆ زانین و گرتنه‌به‌ری رێكاریی یاسایی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌رزاری باجن".
PM:06:43:19/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 6312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت