رانیە..كچێكی تەمەن شه‌ش ساڵ بەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستدا
وێستگه نیوز-
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین گیانله‌ده‌ستدانی كێچكی به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب به ته‌زوی كاره‌با راگه‌یاند كه ته‌مه‌نی 6 ساڵه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتوه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاندوه: كاتژمێر 4ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ی ئابی 2019، لە گەڕەکی شەهیدانی شاری ڕانیە کچێکی تەمەن 6 ساڵ لە خانویەکی نزیک ماڵەکەیان تەزوی کارەبا لێی داوە و بەهۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.
كچه‌كه به‌ناوی ( ع،ر ) بە ڕەگەز عەرەبە و لەکاتێکدا بۆ یاری کردن لەگەڵ منداڵانی گەڕەکەکەیان چووه‌ته‌ناو ئەو خانوەی کە هەیکەلە و تەواو نەکراوە، کارەبا لەسەر خانووه‌كه هه‌بووە و لەکاتی یاریکردن تەزوی کارەبا لێی داوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكراشیكردوه كه تەرمی منداڵه‌كه براوه‌ته نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە و دواتر بۆ پزیشکی دادوەریی ڕانیە گواستراوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: دوای ئەنجامدانی توێکاریی پزیشکی، ته‌رمی كچه‌كه ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و دۆسیه‌ی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە كراوه‌ته‌وه.
PM:09:08:18/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 1396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت