ئاسایش بازرگانێكی ده‌ستگیر كرد
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی بازرگانێكی ده‌ستگیركرد كه به‌نیاز بووه 13 تۆن برنجی بایه‌عی بكاته كیسی برنجی جۆری قبله و فاخر و تایلاندی و له‌بازاڕدا ساغی بكاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ 18ی ئابی 2019، له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تماندا به مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنبڕكردنی هه‌موو جۆره مه‌وادێكی ساخته هێزه‌كانمان توانیان كه‌سێك به‌ناوی (ع.ف.ع) ده‌ستگیر بكه‌ن له‌كۆگایه‌كی عه‌مبار له گه‌ڕه‌كی قوله‌ره‌یسی شاری سلێمانی".
ئاسایشی سلێمانی ده‌ڵێت: "ده‌ستگیركراوه‌كه 13 تۆن برنجی بایه‌عی له كۆگاكه‌یدا عه‌مبار كردبوو كه به نیازبوو برنجی بایه‌عیه‌كه بكاته كیسی 25 كیلۆیی به‌تاڵ له‌جۆری قبله و فاخر و تایلاند و له‌بازاڕدا به‌گرانتر ساغیان بكاته‌وه‌و بیانفرۆشێت به هاوڵاتیان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پێش ئه‌وه‌ی بیانخاته بازاڕه‌وه و ساغیانبكاته‌وه ده‌ستگیرا به‌سه‌ر برنجه‌كه‌دا و ناوبراو روبه‌ڕوی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كرایه‌وه به‌مه‌به‌ستی رێكاری یاسایی".
PM:07:34:18/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2948
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت