نرخی تمه‌ن له‌ مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌


وێستگه‌ نیوزـ

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ی ئابی 2019، له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به‌ تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ بوو.

به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ‌ له‌ بازاڕه‌كانی دراو له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌ تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه‌ كراوه‌، یه‌ك ملیۆن و 170 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.

له‌ مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆدا 100 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 10  هه‌زار و 350 دیناری عیراقی بووه‌ و به‌ حه‌واڵه‌ش یه‌ك ملیۆن و 174 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.

هاوكات 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌ 120 هه‌زار و 550 دیناری عیراقی بووه‌، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ 100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 10  هه‌زار و 350 دینار بوو.


PM:03:17:18/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 3536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت