سلێمانی..له روداوێكی هاتوچۆدا كه‌سێك برینداربوو
وێستگه نیوزـ
روداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌رشه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له شاری سلێمانی رویدا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك بریندار بوو، هاوكات شۆفێرێكیش هه‌ڵاتووه.
به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی ئاشكرایكرد كه روداوه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی ئابی 2019 له‌سه‌رشه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له‌نزیك گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته رویداوه و تیایدا دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی تۆیۆتا كامیری – تۆیۆتا كرۆلا ته‌كسی له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له‌نزیك گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته پێكیاندادا.
راشیگه‌یاندوه كه هۆكاره‌كه‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی پیاده بووه له‌شه‌قامه‌كه و له‌ئاكامدا پیاده‌یه‌ك برینداربووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
به‌وته‌ی تیمی هاتوچۆ كه گه‌یشتونه‌ته سه‌ر روداوه‌كه، ئۆتۆمبێلی دیكه‌ش له‌و روداوه‌دا بووه، به‌ڵام هه‌ڵهاتووه و له‌ئێستادا تیمی هاتوچۆ لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن‌و ته‌ماشای كامێرایی چاودێری ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن.
PM:06:10:17/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 1540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت