رۆژنامه‌یه‌ك: تره‌مپ ده‌یه‌وێت گه‌وره‌ترین دوورگه بكڕێت
تره‌مپ
وێستگه نیوز –
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌یه‌وێت گه‌وره‌ترین دوورگه‌ی جیهان كه سه‌ر به وڵاتێكی ئه‌وروپییه، بكڕێت.
رۆژنامه‌ی " wall street journal" بڵاویكرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پرسیاری ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری كڕینی گرین‌لاند، گه‌وره‌ترین دوورگه‌ی جیهان له یه‌كێك له یاریده‌ده‌ره‌كانی كردووه.
دوو راوێژكار به رۆژنامه‌كه‌یان راگه‌یاندووه كه له میانی وتووێژه‌كاندا، تره‌مپ پرسیاری له‌وان و ژماره‌یه‌ك راوێژكاری تر كردووه كه ده‌كرێت كارێكی له‌و شێوه‌یه بكه‌ن، ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه تره‌مپ به بایه‌خه‌وه گوێبیستی وتووێژی راوێژكاره‌كانی بوو ده‌رباره‌ی سه‌رچاوه و داهاته‌كانی گرین‌لاند و گرنگییه‌كه‌ی له رووی جیۆسیاسییه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، تره‌مپ داوای له راوێژكاری یاسایی له كۆشی سپی كردووه بیر له‌و پێشنیازه بكاته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه ژماره‌یه‌ك له راوێژكاره‌كان پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و هه‌نگاوه ده‌ربڕیوه و له‌وباوه‌ڕه‌دان كه جه‌دوای ئابووری هه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی تر پێیانوایه كه ته‌نها بیرۆكه‌یه‌كه و بووه‌ته جێی سه‌رنجی تره‌مپ.
" wall street journal" ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه روون نییه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان چۆن ده‌توانێت گرین‌لاند بكڕێت كه سه‌ر به وڵاتی دانیماركه و حوكمی زاتی هه‌یه، تا ئێستاش كۆشكی سپی هیچ لێدوانێكی له‌وباره‌وه نه‌داوه.
له ئێستادا نزیكه‌ی 56 هه‌زار كه‌س له دوورگه‌ی گرین‌لاند ده‌ژین كه له رووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئه‌منییه‌وه سه‌ر به كۆبنهاگنه.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
AM:10:51:16/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3716
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت