به‌ڤیدیۆ... مارێك خۆی‌ ده‌خوات


وێستگه‌ نیوز –
له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی مارێك بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ خۆی‌ ده‌خوات.

له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، مارێكی‌ ره‌ش و سپی‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خۆی‌ ده‌خوات.

ماره‌كه‌ قه‌پاڵی‌ كردووه‌ به‌ كلكی‌ خۆیدا به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ست به‌وه‌ بكات كه‌ به‌شێكی‌ جه‌سته‌یه‌تی‌ و به‌رده‌وامه‌ له‌ قوتدانی‌ كلكی‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ هه‌ست به‌ هیچ ئازارێك نه‌كات.

دوای‌ هه‌وڵێكی‌ زۆر ئه‌و كه‌سه‌ی‌ وێنه‌كه‌ ده‌گرێت، توانی‌ كلكی‌ ماره‌كه‌ له‌ ده‌می‌ ده‌ربهێنێت و رزگاری‌ بكات.


AM:08:43:16/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 5480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو