جه‌ژنه پیرۆزه‌یان لێ قبوڵ نه‌كرد
ئیڤانکا ترەمپ
وێستگه نیوزـ
ئیڤانكا تره‌مپ، كچی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی جیهان كرد، به‌ڵام له‌بری ده‌ستخۆشی، ئیڤانكا ره‌خنه‌باران كرا و یه‌كێكیان پێی وت: ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ی به‌باوكت بڵێ با قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی موسڵمانان له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵگرێت.
ئیڤانكا تره‌مپ، كچی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تویته‌ر به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌و پیرۆزبایی كرد و نوسی: "جه‌ژنی موسڵمانانی جیهان پیرۆز بێت كه ئاهه‌نگ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه ده‌گێڕن، هیوای ته‌ندروستی و خۆشی و شادیتان بۆ ده‌خوازم".
هه‌ر دوای پیرۆزباییه‌كه، زۆرێك له تویته‌ر وه‌ڵامی ئیڤانكایان دایه‌وه و به جریوه‌ی نه‌رێنی هێرشیانكرده‌سه‌ر، یه‌كێك له‌وانه نوسیویه‌تی:" باوك ده‌مارگیرێكی دژبه موسڵمانانی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانه، ئه‌مه‌ی تۆ ده‌یڵێیت بانێكه و دوو هه‌وا".
ده‌یڤد وایسمان، ئه‌ندامێكی پێشووی پارته‌كه‌ی تره‌مپه و پێشتر پشتیوانیی له تره‌مپ كردوه، به‌ڵام ئێستا چوه‌ته ناو دیموكراته‌كان، وایسمان بۆ ئیڤانكای نوسیوه: "ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌یت و ئه‌م هه‌سته‌ت به‌رامبه‌ر موسڵمانان هه‌یه، باوكت هان بده با كۆتایی به قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی موسڵمانان بهێنێت".
له مانگی شوباتی 2017، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیارێكی ده‌كرد و له‌وكاته‌وه رێگه‌نادات موسڵمانانی عیراق و لیبیا و ئێران و سۆمال و سودان و یه‌مه‌ن سه‌ردانی ئه‌مریكا بكه‌ن، بیانوه‌كه‌شی ئه‌وه بوو كه ئه‌مریكییه‌كان له "هێرشی تیرۆرستی" ده‌پارێزێت.
PM:09:46:13/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 7724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت