ئوسترالیا..گه‌نجێك ژنێكی دایه‌به‌ر چه‌قۆ و كوشتی
گەنجەکە بە چەقۆکەی دەستییەوە
وێستگه نیوزـ
له شاری سیدنی ئوسترالیا گه‌نجێك به چه‌قۆوه هاته‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و كوێرانه رێبوارانی دایه‌به‌ر چه‌قۆ و ژنێكی كوشت، پۆلیسیش هێرشه‌كه‌ی به تیرۆرستی له‌قه‌ڵه‌مداوه.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانیا چه‌ندین وێنه و گرته‌ی ڤیدۆیی گه‌نجه‌كه‌ی له بڵاوكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندوه كه گه‌نجێك به‌ناوی "مێرت نه‌ی" ته‌مه‌ن 21 ساڵ به چه‌قۆ گه‌وره‌كه‌ی ده‌ستییه‌وه دروشمی "الله اكبر"ی وتوه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی له رێبوارانی شه‌قامێكی شاری سیدنی له ئوسترالیا كردوه، پاشان گه‌نجه‌كه وتویه‌تی: "وه‌رن بمكوژن".
گه‌نجه‌كه چه‌قۆی له خانمێكی ته‌مه‌ن 41 ساڵ داوه و دوای برینداركردنی به‌سه‌ختی، خانمه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه، هاوكات رێبوارانی سه‌ر شه‌قامه‌كه‌ی شاری سیدنی په‌لاماری گه‌نجه‌كه‌یان داوه و دواتریش پۆلیس ده‌ستگیری كردوه.
له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ش پۆلیسی ئوسترالیا رایگه‌یاندوه كه گه‌نجه‌كه بیرۆكه‌ی تیرۆرستیی هه‌بووه و هێرشه‌كه‌شی به تیرۆرستی له‌قه‌ڵه‌مداوه، به‌ڵام راشیگه‌یاندوه كه له‌رووی ده‌رونییه‌وه باری ده‌رونیی گه‌نجه‌كه ناته‌واوه.
هه‌ربه‌پێی ده‌یلی مه‌یڵ، هاوڕێیه‌كی پێشوی گه‌نجه‌كه ئاشكرایكردوه كه پێشتر گه‌نجه‌كه پۆستێكی كردوه و رایگه‌یاندوه كه چوه‌ته‌سه‌ر ئایینی ئیسلام.
PM:08:52:13/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 11816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت