سعودیه ژماره‌ی حاجیانی ئه‌مساڵی راگه‌یاند
چلەی ئیمام حسێن - فەریزەی حەج
وێستگه نیوزـ
لیژنه‌ی ناوه‌ندیی حه‌ج له عه‌ره‌بستانی سعودی رایگه‌یاند كه ژماره‌ی حاجیانی ئه‌مساڵ له 2 ملیۆن و 400 هه‌زار حاجی زیاتره، هاوكات به‌پێی ئامارێكی جیهانیش سه‌باره‌ت به 5 گه‌وره‌ترین جموجوڵی مرۆیی، چله‌ی ماته‌مینیی ئیمام حسێن كوڕی ئیمام عه‌لی ئه‌بو تالب، له‌پێش حه‌جه‌وه‌یه و زۆرترین كه‌س له‌و بۆنه ئایینه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن.
لیژنه‌ی ناوه‌ندیی حه‌ج له عه‌ره‌بستانی سعودی ئاشكرایكرد ئه‌مساڵ زیاتر له 2 ملیۆن و 400 هه‌زار حاجی سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج كردوه، هه‌ر ئه‌مساڵیش ژماره‌ی سه‌رپێچیكاران له‌ناو حاجیاندا به‌ڕێژه‌ی 29% كه‌م بووه‌ته‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌و ئاماره‌دا، سایتی روسیا توده‌ی ئامارێكی سه‌باره‌ت به 5 گه‌وره‌ترین جموجوڵ و گردبونه‌وه‌ی مرۆیی له‌جیهاندا كردوه كه تیایدا هاوڵاتیانی جیهان بۆ بۆنه ئایینیه‌كان كۆده‌بنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه گه‌وره‌ترین گربونمه‌وه‌ی مرۆیی له چینه و له جه‌ژنی سه‌ری ساڵی چینی‌دا نزیكه‌ی 400 ملیۆن هاوڵاتیی ئه‌و وڵاته به‌شداری له‌و بۆنه‌یه‌دا ده‌كه‌ن.
دووه‌م گه‌وره‌ترین جوڵه و گردبونه‌وه‌ی مرۆیی له ڤیستیڤاڵی ئایینی كۆمبه میلا-ی هیندۆسیدایه كه ماوه‌ی 50 رۆژ ده‌خایه‌نێت و نزیكه‌ی 220 ملیۆن كه‌س به‌ره‌و هندستان بۆ خواپه‌رستی و خۆشۆردن ده‌ڕۆن، سێیه‌م گه‌وره‌ترین گردبونه‌وه‌ش له ئه‌مریكایه كه تیایدا 54 ملیۆن هاوڵاتیی مه‌سیحی له جه‌ژنی سوپاسگوزاریدا كۆده‌بنه‌وه.
چواره‌م گه‌وره‌ترین گردبونه‌وه‌ی ئایینی، بۆنه‌ی چله‌ی ماته‌مینیی ئیمام حسێن كوڕی ئه‌بی تالبه كه تایبه‌ته به شوێنكه‌وتوانی مه‌زهه‌بی شیعه و ساڵانه له مانگه‌ی سه‌فه‌ر له پارێزگای كه‌ربه‌لای عیراق سازده‌كرێت، به‌پێی ئاماره‌كانیش له ساڵی 2017دا 14 ملیۆن كه‌س رویان كرده ئه‌و شاره و سه‌ردانی مه‌زاری ئیمام حسێنیان كرد.
لە ئامارەکەدا هاتووە کە به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له‌روی گردبونه‌وه‌ی مرۆییه‌وه له پله‌ی پێنجه‌مدایه و وه‌ك لیژنه‌ی ناوه‌ندیی حه‌جیش له عه‌ره‌بستانی سعودی رایگه‌یاندوه ژماره‌ی حاجیانی ئه‌مساڵ زیاترله 2 ملیۆن و 400 هه‌زار حاجی بووه، ئەمەش لەچاو سەرجەم گردبونەوە ئایینیەکانی دیکە کەمتر.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌مساڵ و سه‌باره‌ت به حاجیانی وڵاتانی عه‌ره‌ب كه بۆ فه‌ره‌یزه‌ی حه‌ج چونه‌ته عه‌ره‌بستانی سعودی، میسر به 85 هه‌زار و 663 حاجی له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و پله‌ی دووه‌میش له پشكی عیراقه كه 57 هه‌زار و 975 حاجییه، له پله‌ی سێیه‌می وڵاتانی عه‌ره‌بدا جه‌زائیر به 36 هه‌زار و 478 حاجی دێت و پله‌ی چواره‌میش به 32 هه‌زار و 696 به‌ر شانشینی مه‌غریب كه‌وتووه.
هه‌رچی پله‌كانی پێنجه‌م و شه‌شه‌م و حه‌وته‌مه سودان و یه‌مه‌ن و سوریا به 32 هه‌زار و 76 و 23 هه‌زار و 736 و 22 هه‌زار و 529 حاجی یه‌ك له‌دوای یه‌ك گرتویانه.
PM:07:53:13/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت