دهۆك.. دوو روداوی هاتوچۆ 9 قوربانییان لێكهوتهوه
یەکێک لە روداوەکان
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند له نسوری پارێزگای دهۆك دوو رووداوی هاتوچۆ رویانداوه به‌هۆیانه‌وه كه‌سێك گیانیله‌ده‌ستداو هه‌شتی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌لاپه‌ڕی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، هێمن سلێمان، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاندوه: روداوه‌كان له‌سنوری قه‌زای به‌رده‌رش له سنوری پارێزگای دهۆك و له سێیه‌م رۆژی جه‌ژندا كه ده‌كاته 13ی ئابی 2019، رویاندوه.
راشیگه‌یاندوه كه به‌هۆی هه‌ردوو روداوه‌كه‌وه كه‌سێك گیانیله‌ده‌ستداوه و هه‌شتی دیكه‌ش برینداربوون و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكیش، برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه كاتژمێر 11:30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو و له دووه‌می شه‌وی جه‌ژنی قورباندا له تونێلی گه‌لی زاخۆ له سنوری پارێزگای دهۆك روداوێكی هاتوچۆ له جۆرێ پێكدادان له‌نێوان دوو ئۆتۆمبیل رویدا و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س برینداربوون.
PM:06:47:13/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3896
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت