باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبەینێ چوارشەممە
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و له پارێزگای كه‌ركوكیش پله‌كانی گه‌رما سه‌روو 50ی سه‌دی تێده‌په‌ڕێنن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ی ئابی 2019 له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 46، سلێمانی 43، دهۆك 45، كه‌ركوك 51 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 14ی ئابی 2019، له شاره‌كانی هه‌رێم و شاری كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت.
روونیشیكرده‌وه كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 46، سلێمانی 43، دهۆك 44، كه‌ركوك 50 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
AM:10:16:13/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت