وه‌زاره‌تی ناوخۆ ورده‌كاری ته‌قینه‌وه‌ی كۆگای چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌که‌ی به‌غدای ئاشكرا كرد
وێستگه نیوز – وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی به‌غدای پایته‌خت 13 كه‌س برینداربوون.
لیوا سه‌عد معه‌ن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پۆلیسی فیدڕاڵی و حه‌شدی شه‌عبی له ناو سه‌ربازگه‌ی سه‌قه‌ری باشووری به‌غدا روویدا".
وتیشی: "له ئه‌نجانی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 13 كه‌س برینداربوون كه دووانیان پۆلیسی فیدڕاڵین و چواریان سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبین".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ته‌قینه‌وه‌كان زۆر به‌هێز بوون و زۆری نه‌ماوه ئاگری ناو كۆگاكه كۆنترۆڵ بكرێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق روونیشیكرده‌وه كه بۆ رێگریكردن له هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو، له ناوچه‌كانی نزیك له كۆگاكه تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی بڵاوه‌یان پێكراوه.
لیوا سه‌عد معه‌ن راشیگه‌یاند كه تیمه تایبه‌ته‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه.
PM:10:03:12/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت