"له هه‌ندێ ناوچه ئه‌گه‌ری باران هه‌یه"
وێستگه نیوز –
به‌پێی پێشبینی ماڵپه‌ره‌كانی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا، وا ده‌رده‌كه‌وێت له‌ئه‌مڕۆه گۆڕانكای له‌ناكاو رووبدات و له هه‌ندێ ناوچه ئه‌گه‌ری باران هه‌یه.
ماوه‌ێكی زۆره له به‌شێكی وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌شێكی ئاسیا دابه‌زینێكی له ناكاوی بارسته هه‌وایه‌كی سارد له‌نگه‌ری گرتووه بۆ سه‌رده‌ریای قه‌زوین و كاریگه‌ری باران له سه‌ر به‌شێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و باكوری ئێران دروست كردووه.
به‌پێی پێشبینییه‌كان ئه‌و كاریگه‌رییه ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه ناوچه سنووریه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و هه‌ور له سه‌ر به‌شێكی هه‌رێمی كوردستان دروست بكات و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنوری ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ری نمه باران هه‌یه، به‌ڵام ره‌نگه باران له زۆر ناوچه ببارێت.
هه‌روه‌ك به‌هۆی ئه‌وه‌ی له وه‌رزی هاوینداین ره‌نگه باران زۆر چڕ نه‌بێت و ناگاته سه‌رزه‌وی له به‌ر ئه‌وه‌ی تا ده‌گاته سه‌ر زه‌وی ده‌بێته هه‌ڵم و پله‌كانی گه‌رما زۆر به‌رزده‌كاته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆی په‌ستانی قه‌تیسی هه‌وا پله‌كانی گه‌رما تاڕاده‌یه‌ك به‌رزده‌بێته‌وه.
هۆكاری دروستبوونی باران و به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بارسته هه‌وا سارده‌ی جه‌مسه‌ری باكور كه داده‌به‌زێته ناوچه‌كه و كاریگه‌ری گه‌رمای بیابان و زه‌ریاكانی له‌سه‌ره، به‌هه‌ڵمبوون بۆ شێ و دواتر بوون به‌هه‌ور دروست ده‌كات بۆ سه‌روو به‌شی سه‌ره‌وه‌ی هه‌وره‌كان و به‌ر چینه‌كانی ئه‌و بارسته هه‌وایه سارده ده‌كه‌وێت و به‌ركه‌وته‌ی دڵۆپه‌باران دروست ده‌كات بۆ خواره‌وه هه‌وره‌كان گه‌رمه و رێگره له هه‌وای سارد و پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌كاته‌وه و هه‌ندێك له‌م دڵۆپه بارانه ڕه‌نگه نه‌گاته سه‌ر زه‌وی ده‌بێته هه‌ڵم و گه‌رمی.
به‌پێی پێشبینییه‌كان ئه‌م جۆره بارانه، وه‌ك بارانی ناوخۆیی كه هه‌ڵمی سه‌ر زه‌وی ده‌بێته هه‌ور یان به‌خته‌بارانی به‌هار یان بارانی ناوه‌ڕاستی هاوین بنێشت شور، یان بارانی كه‌پره‌شینه‌ی له‌به‌ینی هاوین و پایز ئه‌مانه نا توانرێت له سایته جیهانه‌كان پێشبینی ته‌واو بكرێت.
به‌پێی پێشبینییه‌كان له رۆژانی جه‌ژندا پله‌كانی گه‌رما ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن له 40 بۆ 48 پله و له 15ی مانگه‌وه به‌دواوه كاریگه‌ری نامێنێت.
ئاماده‌كردنی: سالار حاجی عه‌لی
PM:06:52:12/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 9012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت