عیراق به‌شداریكردنی ئیسرائیل له سەقامگیركردنی كه‌نداو ره‌تده‌كاته‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق
وێستگه نیوز –
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی به‌شداریكردنی ئیسرائیل له هه‌ر هێزێكدا بۆ دابینكردنی سه‌لامه‌تی هاتووچۆی كه‌شتییه‌كان له كه‌نداوی عه‌ره‌بی ره‌تده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ی ئابی 2019 محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسی: "عیراق به‌شداریكردنی قه‌واره‌ی زایۆنی ئیسرائیل له هه‌ر هێزێكی سه‌ربازی بۆ دابینكردنی سه‌لامه‌تی جموجوڵی كه‌شتییه‌كان له كه‌نداوی عه‌ره‌بی ره‌تده‌كاته‌وه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی كۆكن له‌سه‌ر دابینكردنی سه‌لامه‌تی جموجوڵی كه‌شتییه‌كان له كه‌نداو".
وتیشی: "عیراق هه‌وڵ ده‌دات له‌ڕێی وتووێژه‌وه ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه كه‌مبكاته‌وه و بوونی هێزه بیانی له ناوچه‌كه‌دا ئاڵۆزییه‌كان زیاتر ده‌كات".
سێشه‌ممه‌ی رابردوو یسرائیل كاتس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی به‌شداری له پلانێكی ئه‌مریكا بۆ زه‌مانه‌تكردنی جموجوڵی ده‌ریاوانی له ئاوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئێران ده‌كات.
PM:05:10:12/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2780
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت