به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای تۆمارکراوی ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز -
كه‌شناسی هه‌رێمی رایگه‌یاند كه له دووه‌م رۆژی جه‌ژنی قورباندا له هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له‌به‌رزبوونه‌وه كردووه و له خانه‌قین پله‌ی گه‌رما گه‌یشتۆته 52 پله‌ی سه‌دی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ی ئابی 2019 پله‌كانی گه‌رما له هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێم به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه و له "شارۆچكه‌ی خانه‌قین به‌رزترین پله تۆماركراوه كه 52 پله‌ی سه‌دی بووه و دوای ئه‌ویش شاری كه‌ركوك و قه‌زای دووزخورماتوو بووه كه 49 پله‌ی سه‌دی تۆماركراوه".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "له شاره‌كانی هه‌ولێر 45 پله، سلێمانی 41 پله، هه‌ڵه‌بجه و دهۆك 45 پله‌ی سه‌دی تۆماركراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له حاجی ئۆمه‌ران پله‌كانی گه‌رما نزمترینی تۆماركردووه كه 29 پله‌ی سه‌دی بووه و له ئه‌مڕۆدا فێنكترین ناوچه‌ی هه‌رێم بووه.
PM:03:41:12/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 10652
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت