ماریا هه‌ورامی كلیپه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه
ماریا لە کلیپەکەدا
وێستگه نیوزـ
خانمه گۆرانیبێژی كورد، ماریا هه‌ورامی، نوێترین گۆرانیی خۆی كلیپ كرد و ئه‌مڕۆش كلیپه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
ماریا هه‌ورامی كلیپی "دڵه‌كه‌م"ی بڵاوكرده‌وه كە لە شەقامی سالم لە سلێمانی كاری وێنەگرتنی بۆ كراوه، کلیپەکە لە بەرهەمهێنانی کەناڵی کورد ماکس-ە و حەمەی شەم كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە كردووە .
له كلیپه‌كه‌دا ماریا هەورامی به ئۆتۆمبیلێكی رانج رۆڤه‌ر دێت و له شه‌قامی سالم (سه‌هۆڵه‌كه) له سلێمانی داده‌به‌زێت و رێبوارانی شه‌قامه‌كه‌ش به گۆرانییه‌كه‌ی ده‌كه‌ونه چالاكی و سه‌ما.
ماریا هەورامی، خەڵکی ناوچەی هەورامانی باشووری کوردستانە و دەرچووی بەشی میوزیكی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانییە و ئەندامی گروپی كچانی سلێمانی بووە.
PM:09:14:10/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 31944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت