ئه‌و پیاوه‌ی له نێوان دوو به‌رددا گیری خواردبوو: چه‌قۆم پێبوایه خۆم ده‌كوشت
وێستگه نیوز –
هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی كه‌مبۆدیا توانییان پیاوێك رزگاربكه‌ن كه كه‌وتبووه نێوان دوو تاشه‌به‌ردی زه‌به‌لاحه‌وه بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ مابۆوه.
پۆلیسی ناوخۆیی كه‌مبۆدیا رایگه‌یاند كه یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو سوم بورای ته‌مه‌ن 28 ساڵ چووه‌ته‌سه‌ر چیای "چاكرای" بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاشه‌ڕۆی شه‌مشه‌مه‌كوێره و له كاتی كاركردندا خلیسكاوه و كه‌وتووه‌ته نێوان دوو تاشه‌به‌ردی گه‌وره‌وه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه دوای چوار رۆژ مانه‌وه‌ی به‌بێ ئاو و خۆراك، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو خێزانه‌كه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌یان دۆزییه‌وه و لایه‌نه به‌رپرسه‌كانیان ئاگادار كرده‌وه.
پرۆسه‌ی رزگاركردنی ئه‌و گه‌نجه نزیكه‌ی 10 كاتژمێری خایاندووه و تیایدا 200 پیاوی فریاكه‌وتن به‌شدارییان كردووه.
هێزه‌كانی فریاكه‌وتن ناچاربوون به‌شێك له چیاكه بڕووخێنن تا بتوانن ئه‌و گه‌نجه كه له‌نێوان دوو تاشه‌به‌رددا گیری خواردبوو، رزگاربكه‌ن و به ناڕه‌حه‌تییه‌كی زۆر توانییان سوم بورا له‌نێوان دوو به‌رده‌كه‌دا بێننه ده‌ره‌وه و به‌وهۆیه‌وه سه‌ر و سنگ و ئه‌ژنۆی به سه‌ختی برینداربوون.
سوم بورا كه ئێستا له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاره‌سه‌ردایه ده‌ڵێت: "ئومێدم به ژیان له‌ده‌ست دا و گه‌ر چه‌قۆیه‌كه‌م پێبوایه، خۆم ده‌كوشت".
پاشه‌ڕۆی شه‌مشه‌مه‌كوێره په‌ینێكی ده‌وڵه‌مه‌نده بۆ خاك و له كه‌مبۆدیا نرخێكی زۆری هه‌یه و به‌شێك له هاوڵاتیان رووده‌كه‌نه چیای چاكرای بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاشه‌ڕۆیه به‌ده‌ستبێنن.
دوای رووداوه‌كه‌ش، خێزانی بورا سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌مبۆدیایان كرد كه بڕی 2500 دۆلاری پێبه‌خشیون، هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته بڕیاریاندا چوونه سه‌ر ئه‌و چیایه قه‌ده‌غه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا رووداوی هاوشێوه دووباره نه‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه: BBC
PM:02:47:10/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 34684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت