خوشكه‌كه‌ی خنكاند
ئەلێکسز و کیڤن
وێستگه نیوزـ
دادگایه‌كی ولایه‌تی ئه‌لاباما له ئه‌مریكا سزای زیندانیی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر گه‌نجێكدا سه‌پاند كه بەهۆی گۆڕینی پاسۆردی وای فایەکەی، خوشکەکەی خانکاندبوو.
رۆژنامه‌ی ئیندیپێندنت-ی چاپی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه كه كوره‌كه به‌ناوی كیڤن واتكینز ته‌مه‌نی 16 ساڵ بووه و به‌هۆی به‌كارهێنانی ئیننته‌رنێت له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یه‌وه، هێڵی ئینته‌رنێتی ماڵه‌كه‌یان خاوبوه‌ته‌وه نه‌یتوانیووه به‌باشی ئه‌و یارییه ئه‌لیكترۆنییانه بكات كه به ئینته‌رنێت ده‌كرێن، بۆیه پاسۆردی وای فایه‌كه‌ی گۆڕیووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، ئه‌وكاته‌ی دایكی كیڤن ویستویه‌تی یارییه ڤیدیۆییه‌كان له ژوره‌كه‌ی لابدات، خوشكی كوڕه‌كه به‌ناوی ئه‌لێكسز واتكینز كه ته‌مه‌نی 19 ساڵ بووه، كه‌وتوه‌ته ناوبژیكردنیان تا شه‌ڕه‌كه په‌ره نه‌سه‌نێت.
وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه كیڤن زۆر له خوشكه‌كه‌ی توڕه بووه و ده‌ستی ناوه‌ته گه‌ردنی و بۆماوه‌ی 10 خوله‌ك ملی به‌رنه‌داوه، ئه‌وكاته‌ش كه پۆلیس هاتووه ده‌ستی براكه هه‌ر به ملی خوشكه‌كه‌یه‌وه بووه.
فیدرا كۆڵڤن، دادوه‌ری دادگای باڵای ولایه‌تی ئه‌لاباما به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرایكردوه كه له‌و 10 خوله‌كه‌دا خوشكه‌كه‌ی كیڤن له جوڵه وه‌ستاوه و نه‌یزانیوه براكه‌ی زۆر توڕه‌یه، دوای گه‌یاندنیشی بۆ نه‌خۆشخانه هه‌مان شه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه.
كیڤن له‌لایه‌ن دادگاوه تاوانی كوشتنی ئاراسته كرا و دادوه‌ر ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاند كه به ئه‌نقه‌ست خوشه‌كه‌ی كوشتوه، بۆیه سزای زیندانیی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پاند و كیڤنیش دوای تاوانه‌كه‌ی وتی: "من په‌شیمانم و داوای لێبوردن ده‌كه‌م".
PM:07:37:08/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت