یه‌كێك له زیندانییه هه‌ڵاتووه‌كانی به‌غدا له به‌سره ده‌ستگیركرایه‌وه
ساتی هەڵاتنی زیندانییەکان
وێستگه نیوزـ
یه‌كێك له‌و زیندانییانه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له گرتوخانه‌یه‌كی به‌غدا هه‌ڵات، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له پارێزگای به‌سره ده‌ستگیركرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عیراق رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ی ئابی 2019، هێزێكی سه‌ربه پۆلیسی بنبڕكردنی تاوان یه‌كێك له‌و 15 هه‌ڵاتووه‌ی له‌ناو پارێزگای به‌سره ده‌ستگیركردوه‌ته‌وه كه له 3ی ئابدا له گرتوخانه‌ی قه‌نات له شاری به‌غدا هه‌ڵاتبوو.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه راشیگه‌یاند كه ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی ئه‌و زیندانییه هه‌ڵاتووه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای به‌سره‌دا بووه.
رۆژی شه‌ممه 3ی ئابی 2019 میدیاكانی عیراق بڵاویانكرده‌وه كه
15 زیندانی له بنكه‌ی پۆلیسی قه‌نات له خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا هه‌ڵاتوون كه له بنه‌ڕه‌تدا 70 زیندانیی تێدا بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی به‌غدا ورده‌كاریی روداوه‌كه‌ی ئاشكراكردوه و رایگه‌یاندوه كه زیندانییه‌كان له‌كاتی پێشكه‌شكردنی خواردن بۆیان ئه‌و كاره‌یان كردوه و له‌وكاته‌ی پاسه‌وانی بنكه‌كه نانی داونه‌تێ، پاسه‌وانه‌كه‌یان راكێشاوه‌ته لای خۆیان.
ئاشكراشیكردوه كه زیندانییه‌كان له پاسه‌وانه‌كه‌یان داوه و 15 كه‌سیان زیندانه‌كانیان شكاندوه‌و هه‌ربه جله‌كانی ژێره‌وه‌یان له بنكه‌كه رایانكردوه‌ته ده‌رێ.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه پاسه‌وانانی دیكه‌ی بنكه‌كه ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن كردوه و توانیویانه ده‌رگای گرتوخانه‌كه دابخه‌ن، دوای داخستنی رێگاكانی ده‌روبه‌ریش، سیان له هه‌ڵاتووه‌كان ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه.
PM:01:37:07/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 1840
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت