سبه‌ینێ مووچه‌ی سێ وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز –
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری رابردووی فه‌رمانبه‌ران و بڕیاریشه سبه‌ینێ مووچه‌ی سێ وه‌زاره‌تی دیكه دابه‌ش بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ی ئابی 2019 ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری رابردووی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "بڕیاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 8ی ئابی 2019 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بكرێت".
وتیشی: "هاوكات مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانه سیاسیه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند كه له هه‌مانكاتدا مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی كرد به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری رابردووی فه‌رمانبه‌ران و تا ئێستا مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه، په‌روه‌رده و ته‌ندروستی دابه‌ش كراوه.
AM:11:03:07/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 34776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت