درامایه‌ك جه‌واد زه‌ریفی توڕه كردوەو ده‌ڵێت شایه‌نی ئه‌م پۆسته نیم
خامەنەئی و جەواد زەریف
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران داد و بێدادی خۆی له‌سه‌ر درامایه‌كی ته‌له‌فزیۆنی وڵاته‌كه‌ی به‌ناوی "گاندۆ" كرد و به نامه‌یه‌ك سكاڵای خۆی گه‌یانده لای رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و پێی وت: "شایه‌نی ئه‌م پۆسته نیم كه ئێستا تیایدام".
درامای گاندۆ
درامای گاندۆ له 30 زنجیره پێكهاتووه و له‌سه‌ر كه‌ناڵی 3ی ئێران په‌خشكراوه كه نزیكه له سوپای پاسدارانی ئێران، دراماكه لەلایەن دامەزراوەی ئەوینی سەربە هێزەكانی بەسیجەوە بەرهەمهێنراوە، مەهدی تائیب، بەڕێوه‌بەری دراماكەیە كە لەهەمانكاتدا بەڕێوه‌بەری تۆڕی ڕاگەیاندنی ئەوینە كه ده‌كاته برای حسین تائیب-ی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری سوپای پاسداران.
تۆڕی بی بی سی له شرۆڤه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه درامای گاندۆ بوه‌ته قه‌یرانێك له‌ناو حكومه‌تی ریفۆرمخوازی ئێران به سه‌رۆكایه‌تیی حه‌سه‌ن روحانی، باسیش له پرسی ئاڵوگۆڕكردنی رۆژنامه‌نوسێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانیی ئه‌مریكی به‌ناوی "مایكڵ مایكڵ هاشمیان" كه له دراماكه‌دا ناوی به جه‌یسن ره‌زائیان گۆڕدراوه.
جه‌یسن ره‌زائیان – مایكڵ هاشمیان
كێ جه‌یسن ره‌زائیان-ی له‌بیره؟ جه‌یسن ئه‌و رۆژنامه‌نوسه به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانییه ئه‌مریكییه‌یه كه ساڵی 2014 به‌رپرسانی ئێران ده‌ستگیریان كرد و دوای زیندانیكردنی بۆماوه‌ی 18 مانگ، به رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئاڵوگۆڕی كرا، دراماكه رێك باسی پڕۆسه‌ی ئاڵوگۆڕكردنی جه‌یسن ره‌زیائیان ده‌كات به‌ڵام له سیناریۆكه‌یدا ناویان به مایكڵ هاشمیان گۆڕیوه.
محەمەد جەواد زەریف توڕەیە
به‌پێی هه‌واڵێكی تۆڕی بی بی سی، درامای "گاندۆ" باس له دۆسیه‌یه‌كی سیخوڕی و بونی "ره‌گه‌زی ناجۆر" له حكومه‌تی ئێران ده‌كات، ئه‌وه‌ی زۆرترین مشتومڕی دروستكرد، بونی كه‌سایه‌تییه‌كه له‌ناو دراماكه‌دا كه زۆر له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌چێت كه رۆڵی كه‌سێك ده‌بینێت كه له‌لایه‌ن سیخوڕه‌كانی خۆرئاواوه رێكخراوه و دزه‌ی كردوه‌ته ناو ده‌زگا هه‌ستیاره‌كانی ئێران، ئه‌مه‌ش زه‌ریف و حكومه‌تی له‌و درامایه نیگه‌ران كردوه و به سوكایه‌تییان زانیوه.
له‌نێو دراماكه‌دا وا نیشاندراوه ئەو کەسەی لە زەریف دەچێت، ئاسانكاری بۆ وڵاتانی خۆرئاوا ده‌كات، ئه‌مه‌ش وایكردوه زه‌ریف نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی وڵاته‌كه‌ی بكات و بڵێت: "ئه‌گه‌ر به‌شێك له‌و درامایه راستیش بێت، ئه‌وا به‌پێی شه‌رع من شایه‌نی ئەوە نیم پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌م هەبێت".
گه‌نده‌ڵیی حكومه‌ته‌كه‌ی روحانی له دراماكه‌دا
دراماكە هەر بەتەنها محه‌مه‌د جەواد زەریفی توڕە نەكردوە، بەڵكو حه‌سه‌ن روحانی، سەرۆك كۆمار و وەزیرەكانی حكومەتیشی توڕە كردوە و داوایان لە دەستەی ئیرشادی كۆماری ئیسلامی و دامەزراوەی تەلەفزیۆنی ئێران كردوە دراماكە ڕابگرێت، بەڵام تائێستا گوێ بەو ناڕەزاییانە نەدراوە ودراماكە بەردەوامە لە پەخشكردن.
هەر لە دراماكەدا وا باس له حكومەتەكەی روحانی ده‌كرێت كە حكومەتێكی گەندەڵە و وەزیرەكانی بۆ بەرژەوەندی خۆیان كار دەكەن و ڕووی شۆڕش و ڕابەری باڵای شۆڕ‌شیان ناشیرین كردوە و خەڵكیان توڕە و نیگەران كردوە و ئه‌وانه مەترسین بۆسەر ئاییندەی ئێران و بەردەوامیدان به شۆڕش.
له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر، بەپێی دراماکە، ئه‌وه‌یه كه توانراوه دزه بكرێته ناو ده‌زگای هه‌واڵگریی ئێران، له‌به‌رامبه‌ریشدا دەر‌هێنەرەکە ئه‌ندامانی سوپای پاسداران به كه‌سانی پاك و بێگه‌رد و دڵسۆز و خه‌مخۆر نیشانداوە.
داروده‌سته‌كه‌ی روحانی و زه‌ریف وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه
عه‌باس موسه‌وی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تویته‌ری خۆی نوسیویه‌تی كه جه‌واد زه‌ریف نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی له‌سه‌ر ئه‌و درامایه بۆ عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ناردوه.
دواتر حوسامه‌دین ئاشنا، راوێژكاری حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران هاتوه‌ته‌سه‌ر هێڵ و ده‌ڵێت: حكومه‌ت ئه‌وه‌نده پاره‌ی نییه درامایه‌كی له‌وجۆره به‌رهه‌م بهێنێت، دیاره شوێنێكی دیكه هه‌یه ئه‌وه‌نده پاره‌ی تێدایه كه بازاڕگه‌رمیی بۆ بكات و بیه‌وێت ئاسته‌نگ بخاته به‌رده‌م دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و لاوازی بكات.
پاشان جه‌واد ئه‌فسه‌ر، ده‌رهێنه‌ری دراماكه له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دایه‌وه و وتی: "درامای گاندۆ هه‌موو جۆره بینه‌رێكی له لایه‌نگران و له دژبه‌ران هه‌یه".
دواتر موجه‌ته‌با ئه‌مینی، به‌رهه‌مێنه‌ری دراماكه وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و گومانانه‌ی داوه‌ته‌وه کە خراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی پشتیوانیی دارایی له به‌رهه‌مهێنانی دراماكه كردوه.
مقۆمقۆی ناو خه‌ڵك
دوای دروستبونی مشتومڕٍ و ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه، به‌شداربوانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش له بیروڕای جیاواز بێبه‌ش نه‌بون و ئه‌وانیش توانجی خۆیان دا، هه‌ژمارێك به‌ناوی جاده ئێران ده‌ڵێت: "له دراماكه‌دا كه‌سایه‌تیی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ده‌ركه‌وت كه وادیاره سه‌ربه خۆرئاوا بێت، واش دیاره وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌دژی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان كار بكات".
یه‌كێكی دیكه به‌ناوی یوسف نوسیویه‌تی: ئه‌وه‌نده نابات ده‌بیستین كه پاڵه‌وانانی دراماكه ده‌ستگیركراون و خراونه‌ته زیندانه‌وه، لێره بواری داهێنانی هونه‌ری شوێن و بواری نییه.
محه‌مه‌د عه‌بادی ده‌ڵێت: "گاندۆ قه‌یرانێكی ناوخۆیی گه‌وره‌یه له ناوخۆی ئێران‌دا..."، نه‌بیه ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: "درامای گاندۆ كه ناوه‌كه‌ی له‌سه‌ر ناوی تیمساحێكی ئێرانی دانراوه و زۆر له زیره‌كی كاری تێدا كراوه.. ده‌رهێنه‌ره‌كه ده‌یه‌وێت بڵێت ئه‌م تیسماحه ئێرانی بێت یان بیانی، هه‌میشه له‌به‌رده‌م قولاپی ئێراندایه، قولاپه‌كه‌ش ئاسایشێكه كه هیچ كه‌سێك ناتوانێت لێی ده‌رباز بێت و هه‌ر ده‌كه‌وێته داوه‌كه‌یه‌وه.
ئۆیس ڕایه‌كی دیكه‌ی هه‌یه و ده‌ڵێت: دراماكه نمایشێكه بۆ كاره‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئێران، ئه‌وان بنكه‌یه‌كی زانیاریی وردیان له‌سه‌ر هه‌موو هاوڵاتییه‌كی ئێرانی هه‌یه و به كامێرای سیخوڕی شوێن ئامانجه‌كانیان ده‌كه‌ون.
PM:07:47:05/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت