بۆچی به‌خوێن؟
وێستگه نیوزـ بی بی سی
هه‌موو مانگێك خانمێك به‌ناوی لۆرا تیكسیرا یه‌كێك له نه‌ریته‌كانی خۆی ئه‌نجام ده‌دات و به هه‌ڵسوینی خوێنی سوڕی مانگانه‌ی له روخساری خۆی و ئاودانی روه‌كه‌كان به هه‌مان خوێن، په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ زه‌ویدا نوێ ده‌كاته‌وه.
لۆرای ته‌مه‌ن 27 ساڵ خوێنی سوڕی مانگانه‌ی كۆده‌كاته‌وه و له ده‌موچاوی خۆی هه‌ڵده‌سووێت و روخساری پێ سوور ده‌كات، رووه‌كه‌كانیش به‌و شله سورباوه ئاو ده‌دات كه له خوێنه‌كه ده‌مێنێته‌وه، به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی، ئه‌وكاره یه‌كێكه له نه‌ریته كۆنه‌كان كه پێی ده‌وترێت "پیتاندنی مانگانه" و مانای ئه‌وه بووه كه خوێنی سوڕی مانگانه، ره‌مزه بۆ پێگه‌یشتن و به‌پیتیی خانمان.
په‌یڕه‌وانی ئه‌و نه‌ریته ده‌ڵێن رێگه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ گوزارشتكردن له‌و دۆخه‌ی مانگانه به‌سه‌ریاندا دێت و پێیان وایه هه‌ر سوڕه و هه‌ر قۆناغێك له كه‌وتنه سه‌رخوێن، مانایه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
لۆرا به بی بی سی وتوه: ئه‌و كاته‌ی به خوێنی سوڕی مانگانه‌ی خۆی روه‌كێك ئاو ده‌دات به روه‌كه‌كه ده‌ڵێت: "داوای لێبوردن ده‌كه‌م، بمبورن، من خۆشمده‌وێیت و سوپاسگوزارم بۆت"، لۆرا پێی وایه ئاودانی روه‌كه‌كان به ئاوه سورباوه‌ی كه له خوێنی سوڕی مانگانه‌ی ده‌مێنێته‌وه، وا له روه‌كه‌كان ده‌كات به جوانی گه‌شه بكه‌ن و خۆراكی باش وه‌ربگرن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵسووینی خوێنه‌كه‌ش له جه‌سته و روخساری، لۆرا وتویه‌تی كه له‌و كاته‌دا چاوه‌كانی داده‌خات و هه‌ست به ئاسوده‌یی و وه‌رگرتنی وزه‌یه‌كی زۆر ده‌كات.
ئه‌وپه‌ڕی به‌هێزی
لۆرا په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و نه‌ریته به شێوازێك له شێوازه‌كانی به‌تواناكردنی خانمان ده‌بینێت و ده‌ڵێت زۆرێك له خانمان سوڕی كه‌وتنه سه‌رخوێن به شه‌رمه‌زاری ده‌زانن و زۆرێكیش له‌ناو كۆمه‌ڵگه له خوێنبه‌ربونیان بێزارن و لێی راده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌لای لۆراوه خوێنه‌كه نیشاندانی ئه‌وپه‌ڕی هێز و توانایه بۆ خانمان.
مۆرینا كاردۆسۆ، خانمه پسپۆڕێكی تایبه‌تمه‌نی بواری ده‌رونییه، له هه‌مانكاتیشدا سه‌ماكار و نوسه‌ره و دامه‌زرێنه‌ری جوڵانه‌وه‌ی "رۆژی جیهانیی پتینانی مانگانه‌یه" كه ساڵی 2018 دایمه‌زراندوه، مۆرینا ده‌ڵێت: ساڵی رابردوو ئاهه‌نگێكیان له شوێنێكی گشتی و به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه بۆ نه‌ریتی سوڕی مانگانه سازكردوه و دوو هه‌زار كه‌س به‌شدارییان تێدا كردوه، به‌نیازیشن له 4ی ئابدا ئه‌مساڵدا هه‌مان بۆنه ساز بكه‌ن.
راشیگه‌یاندوه، بیرۆكه‌ی سازكردنی ئه‌و ئاهه‌نگه گه‌یاندنی په‌یامێكه و ده‌یانه‌وێت بڵێن سوڕی مانگانه بۆ خانمان سه‌رچاوه‌ی هه‌ستكردن به شه‌رم و شه‌رمه‌زاری نییه، به‌ڵكو سه‌رچاوه‌ی شانازی و هێزه.
ئەوەی دەیکەن کارێکی رۆحیی تەواو ژنانەیە
مۆرینا ئاشكرایكردوه گه‌له ره‌سه‌نه‌كانی ئه‌مریكای لاتین به‌تایبه‌ت خانمانی مه‌كسیك و پیرۆ خوێنی سوڕی مانگانه‌ی خۆیان كردوه‌ته ناو خاك و خۆڵه‌وه له‌و باوه‌ڕه‌دابوون ئه‌وه كارێكی رۆحییه و ده‌ڵێن ئه‌و خوێنه خاك به‌پیت ده‌كات، ئه‌مه‌ش بوه‌ته ره‌مزێك بووه بۆ به‌شداریكردنی خانمان له چالاكییه رۆحییه‌كان و ته‌واوكردنی ئه‌و نه‌ریتانه‌ی په‌یوه‌سته به ژنانه‌وه.
دانێلا تونێلی مانیكا، خانمه پسپۆڕی بواری ئه‌نسرۆپۆلۆجیا له زانكۆی ئۆنیكامپ-ی به‌رازیل له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردودا چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كردوه و ده‌ڵێت هه‌ندێك له كۆمه‌ڵگه‌كانی دیكه به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی ته‌ماشای سوڕی مانگانه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت: خه‌ڵكی وڵاتانی دیكه وا ته‌ماشای سوڕی مانگانه‌ی خانمان ده‌كه‌ن كه خوێنبه‌ربونێكی ناپێویسته و هیچ جیاواز نییه میزكردن، ئه‌مه شتێكه ته‌نها ده‌بێت له ته‌والێتدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت كه دوور بێت له چاوی خه‌ڵكه‌وه.
ئه‌م بۆچونه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه چه‌ند بزوتنه‌وه‌یه‌كی ژنان له ساڵانی 1960ی سه‌ده‌ی رابردودا هانی خانمانیان دابوو به رێزه‌وه باس له جه‌سته‌ی خۆیان بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌یانه‌ی كه جه‌سته‌ی ئافره‌تان له رووی توێكاری و فه‌رمانه‌كانی له‌شه‌وه هه‌یه‌تی.
دوای ئه‌و هاندانه‌ش، چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و نیگاركێش هاتنه سه‌رهێڵ و به ره‌مزیه‌تی سوڕی خوێنی مانگانه‌ی خانمان گوزارشتیان له چه‌ند پرسێكی گه‌رماوگه‌رمی وه‌ك سێكس و جێنده‌ر كرد.
منداڵدانێكی زه‌به‌لاح
ریناتا ریپیرۆ، یه‌كێكه له‌و خانمانه‌ی له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه جوڵانه‌وه‌ی پیتاندنی مانگانه‌ی ناسیوه و ده‌ڵێت: "پیتاندنی مانگانه وای لێكردم وا ته‌ماشای گۆی زه‌وی بكه‌م كه وه‌ك منداڵدانێكی زه‌به‌لاح وایه و كتومت له منداڵدانی خانمان ده‌چێت".
ریناتا هاوشێوه‌ی خانمانی دیكه خوێنی سوڕی مانگانه‌ی خۆی له ته‌والێتدا كۆده‌كاته‌وه و ئاوی ئه‌و ره‌یحانانه‌ی پێ ده‌دات كه له ئینجانه‌یه‌كی بچوكدا چاندونی، ریناتا نه‌عناشی چاندووه و هه‌ر به خوێنه مانگانه‌كه‌ی خۆی ئاوی ده‌دات.
ریناتا-ی ته‌مه‌ن 43 ساڵ ده‌گێڕێته‌وه كاتێك له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا یه‌كه‌مجار كه‌وته سه‌ر خوێن، پێی وتراوه "ئێستا تۆ گه‌وره بویت و هه‌موو مانگێك خوێنت لێ دێت، ده‌بێت ئه‌وه به نهێنی بهێڵیته‌وه و لای كه‌س باسی نه‌كه‌یت".
له‌وكاته‌دا ئه‌مه وای له‌و خانمه كرد هه‌میشه ئاگای له‌و حاڵه‌ته بێت و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی بێزاركه‌ر ته‌ماشای بكات و ئیره‌یی به پیاوان ببات كه ئه‌وان توشی ئه‌و حاڵه‌ته نابن، به‌ڵام ئێستا و دوای گۆڕانكارییه‌كان له بیركردنه‌وه‌یدا، ریناتا وه‌ك شتێكی پیرۆز ته‌ماشای كه‌وتنه‌سه‌ر خوێنی خۆی ده‌كات.
كاره قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان یان رێگه پێنه‌دراوه‌كان
له‌سه‌ر ئاستی جیهان توێژینه‌وه‌یه‌ك كرا و هه‌زار و 500 خانمی ته‌مه‌ن 14 بۆ 24 ساڵ به‌شدارییان تێدا كرد، دواتر روونبووه‌وه كه هێشتا مه‌سه‌له‌ی سوڕی كه‌وتنه‌سه‌ر خوێن له‌ناو چه‌ندین كۆمه‌ڵگه‌ی جیهاندا مایه‌ی شه‌رمه و یه‌كێكه له‌و كاره رێگه‌پێنه‌دراو و قه‌ده‌غه‌كراوانه‌ی كه ناكرێت جگه‌له خانمه‌كه خۆی كه‌سی به‌رامبه‌ر هه‌ستی پێ بكات.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای كۆمپانیای "جۆنسن ئاند جۆنسن" له به‌رازیل و هندستان و باشوری ئه‌فریقا و ئه‌رجه‌نتین و فلیپین ئه‌نجامدراو و ده‌ركه‌وت كه خانمان له كڕینی سانتی و فڕێدانی سانتییه‌كانیان زۆر شه‌رم ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ش شه‌رم ده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر كورسی هه‌ڵبسن.
"نوقته.. سه‌ری دێڕ" ئه‌مه ناونیشانی فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌ییه كه تیایدا یاری به وشه‌ی period ی ئینگلیزی ده‌كرێت، وشه‌كه هه‌م مانای نوقته‌ی كۆتایی رسته‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌م مانای سوڕی كه‌وتنه‌سه‌ر خوێنی خانمانیشه.
راقیه زیهتابشی، خانمه ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌یه و له ناوچه‌یه‌كی هندستان چاودێریی چه‌ند خانمێك ده‌كات كه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن به‌ئاسانی و به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س پێیان بزانێت، چه‌ند سانتییه‌كیان ده‌ست بكه‌وێت.
یه‌كێك له‌و خانمه هندیانه ده‌ڵێت: خوێنی سوڕی مانگانه "خوێنێكی خراپه" و یه‌كێكی دیكه‌شیان ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی به ئه‌سته‌م سانتیی ده‌ستكه‌وتوه، ناچار بووه واز له خوێندن و قوتابخانه بهێنێت.
خانمه پسپۆڕێكی ته‌مه‌ن 71 ساڵه‌ی بواری ئه‌نسرۆپۆلۆجیا به‌ناوی سیسیلیا ساردنبێرگ كه له زانكۆی باهیا-ی فیدڕاڵی كارده‌ات، له‌وباره‌یه‌وه وتویه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌و تیایدا یه‌كه‌مجار كه‌وته سه‌ر خوێن، زۆر به ده‌گمه‌ن ده‌توانرا باس له‌و حاڵه‌ته بكرێت، ده‌شڵێت بونی ئه‌و خانمانه‌ی كه ئێستا شه‌رم له باسكردنی كه‌وتنه سه‌رخوێنیان ناكه‌ن و سڵی لێ ناكه‌نه‌وه، شتێكی پێویسته و ده‌بێت ئه‌و جۆره خانمانه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و "شوره‌ییه" هه‌بن.
مشتومڕێكی گه‌رمی ناوه‌ته‌وه
ئه‌وه‌ی لۆرا له هه‌ڵسوینی خوێنی سوڕه‌كه‌ی به روخساری خۆیدا كردویه‌تی، هه‌موو كه‌س پێی رازی نییه و قبوڵی ناكات، كاره‌كه‌ی لۆرا مشتومڕێكی زۆری ناوه‌ته‌وه، لۆراش ده‌ڵێت له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی له ئینستاگرام 300 فۆڵۆوه‌ری هه‌یه، بۆیه پێویسته پۆستی زیاتر بكات تا خانمانی دیكه له‌و مه‌سه‌له‌یه تێبگه‌ن.
دوای چوار رۆژ له بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی، لۆرا ره‌خنه‌باران كرا و گاڵته‌یه‌كی زۆری پێ كرا، كه‌سایه‌تییه‌كی كۆمیدی به‌ناوی هۆدانیلۆ له به‌رازیل وتویه‌تی به‌نیازه دووباره پۆسته‌كانی لۆرا له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی بڵاوبكاته‌وه كه 17 ملیۆن بینه‌ری هه‌یه.
هۆدانیلۆ ده‌ڵێت: "سوڕی كه‌وتنه‌سه‌ر خوێن، شتێكی ئاساییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نائاساییه خوێنه‌كه له روخسارت بده‌یت"، بۆ قسه‌كه‌ی هۆدانیلۆ نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 300 كۆمێنت نوسرا و زۆربه‌ی وه‌ڵامه‌كان دژی ئه‌و كاره‌ی لۆرا بوون و به‌كارێكی نه‌شیاویان وه‌سفكرد، له به‌رامبه‌ریشدا لۆرا وتویه‌تی: ئه‌و وه‌ڵام و هێرشانه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه تا چ ئاستێك قه‌ده‌غه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌دا خوێنی سوڕی مانگانه ئاشكرا بكرێت یان باسی لێوه بكرێت.
ده‌شڵێت: "خه‌ڵك له پشتی مۆبایله‌كانیانه‌وه خۆیان ده‌شارنه‌وه و قسه‌ی برینداركه‌ر به‌رامبه‌ر كه‌سانی دیكه ده‌كه‌ن، ئه‌وان ته‌نها ئه‌وه قبوڵ ده‌كه‌ن كه خۆیان پێیان باشه، من ده‌ستم له ژیانی ئه‌وان وه‌رنه‌داوه، ئه‌مه‌ش خوێنی ناو گیانی خۆمه و مافی خۆمه چۆن بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌م".
له كۆتاییشدا لۆرا ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی نائاساییه ئه‌وه‌یه خۆت له كاروباری كه‌سانی دیكه هه‌ڵقورتێنیت، هه‌ركات خه‌ڵك وه‌ك شتێكی ئاسایی ته‌ماشای خوێنی سوڕی مانگانه‌یان كرد، منیش واز له هه‌ڵسوینی خوێنه‌كه له ده‌موچاوم ده‌هێنم".
PM:04:46:27/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 13200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت