شاجوانه‌كه ته‌حه‌دای سوڵتان ده‌كات
وێستگه نیوز –
شاجوانی پێشووی مۆسكۆ ته‌حه‌دای هاوسه‌ری پێشووی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی DNA ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند كه ره‌نگه ئه‌و كوڕه‌ی هه‌یانه، كوڕی ئه‌و نه‌بێت.
ریحانه ئوكسانا فیۆفۆدینا شاجوانی پێشووی روسیا ته‌حه‌دای سوڵتان محه‌مه‌دی پێنجه‌م سوڵتانی پێشووی مالیزیای كرد تا پشكنینی DNA ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن ئه‌و منداڵه‌ی هه‌یان له‌وه.
ساڵی رابردوو شاجوانی پێشووی روسیا ریحانه ئوكسانا فیۆفۆدینا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سوڵتان محه‌مه‌دی پێنجه‌م سوڵتانی مالیزیا كرد و به‌وهۆیه‌وه له‌ژێر فشاردا له كانوونی دووه‌می رابردوودا ده‌ستبه‌رداری ته‌ختی شاهانه‌كه‌ی بوو.
سوڵتان محه‌مه‌دی پێنجه‌م رایگه‌یاند كه له ئێستادا له‌یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه و راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه "لیۆن" كوڕه دوو ساڵه‌كه‌ی له میراتی بێبه‌ش كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی گومانی هه‌یه كه كوڕی ئه‌و بێت.
پارێزه‌ری سوڵتان به رۆژنامه‌یه‌كی سه‌نگافوری راگه‌یاند كه تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه بیسه‌لمێنێت ئه‌و منداڵه له‌وه.
به‌ڵام هاوڕێیانی شاجوانی پێشووی مۆسكۆ سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان به‌رده‌وامه و به‌تووڕه‌ییه‌وه لێدوانی سوڵتانیان ره‌تكرده‌وه ده‌ڵێت كه كه‌سێكی تر باوكی منداڵه‌كه‌یانه.
ریحانه كه ئێستا له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی له خانوویه‌ك له گوندێكی نزیك مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا ده‌ژین، داواكاره شای پێشووی مالیزیا به ئاشكرا داوای لێبووردنی لێبكات.
سه‌رچاوه: ئیره‌م نیوز
PM:08:08:24/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 6552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت