ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی 8 کەسی راگەیاند


وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی , بەمەبەستی پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و نەهێشتنی هەموو جۆرە دیاردەیەكی دزیكردن.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە "هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی ، توانیان ڕۆژی  9ی تەممموزی 2019  حەوت كەسیان دەستگیرکرد بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە  و بەپێی ماددەی (446) لەیاسای سزادانی عێراقی  ، بەناوەكانی ( ا , ع, ك ) لەدایك بوی ساڵی 1999 , ( ا , ا ,ص ) لەدایكبووی 2002 ، ( ا , ع , ح ) لەدایكبووی 2002 ، ( ا , ع , ع ) لەدایكبووی 1999 ، ( ب , م , ف ) لەدایكبووی 1997 ، ( ع , ع , ر ) لەدایكبووی 1966 ، ( ر , ع , م ) لەدایكبووی 1992 ،  بەتۆمەتی دزین و فرۆشتنی  ئاسن و فافۆنی جەزرە وەصەتی كە دانراون بۆ سەلامەتی گیانی شۆفێران لە شەقام و ڕێگاو بانەكانی شاری سلێمانی  ،  دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا  ڕوبەڕوی یاسا كرانەوە ".


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە "بەمەبەستی پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و نەهێشتنی هەموو جۆرە دیاردەیەكی دەستبڕین و فێڵكردن  , هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی ، توانیان ڕۆژی 7ی تەمموزی 2019 كەسێك دەستگیربكەن بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە  و بەپێی ماددەی (456) لەیاسای سزادانی عێراقی  ، بەناوی ( م , م , ح ) لەدایك بوی ساڵی 1970 , بەتۆمەتی فێڵ كردن لە كەم ئەندامان و خانەنشینان و وارسی شەهید ، ماوەی دوو ساڵە سیم كارتی بێ سەرەتایی كڕیوە لە كەركوك ، بەم سیم كارتانە تەلەفونی كردوە بۆ هاوڵاتیان سەرەتا پرسیاری لێكردوون موچەخۆرن سەربەچی وەزارەتێكن خۆی كردووە بە كارمەندی ئەو وەزارەتە و پێی وتوون پارەی كۆكراوەت بۆ هاتووە یاخوود موچەكەتمان بۆ زیاد كردوون ، وەك بەخشیش (4 بۆ 5 ) كارتی (25000)  بیست و پێنج هەزاری موبایلمان بۆ بنێرە ،  دوای لێكۆڵینەوە , تۆمەتبار  ڕوبەڕوی یاسا كرایەوە".

هــ. ب




AM:11:45:24/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 3036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت