پۆلیسی سلێمانی..گه‌نجێك له هه‌وڵێكی خۆكوشتن رزگار كرا
وێستگه نیوزـ
هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی هاوڵاتییه‌كیان رزگار كرد كه ده‌یوست له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خۆی بكوژێت، هاوڵاتییەکە دەڵێت کێشەی خێزانیی هەبووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند: ئێوارەی دوێنێ سێشه‌ممه 23ی ته‌مموزی 2019، هێزەکانی ئاگادارکرانه‌وه له‌وه‌ی كه هاوڵاتیەک لە ماڵەکەی خۆیدا دەیەوێت کۆتایی بەژیانی خۆی بهیێنیێت.
راشیگه‌یاندوه كه دەستبەجێ هێزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین و پۆلیسی فریاکەوتن گەشتنە شوێی رووداوەکەو توانیویانە دەرگای ماڵەکە بکەنەوەو ئه‌و چه‌قۆیه له‌ده‌ست ئه‌و هاوڵاتییه بسه‌نن كه ده‌یویست خۆ بكوژێت و رزگاریان كردوه.
هاوڵاتیەکە به ناوی (ر. ا) لەدایکبووی 1998 و پیشە کاسبە ، بەپێی وتەکانی ناوبراو کێشەی خێزانیی هه‌بووه، بۆیە هەوڵیداوه خۆی بكوژێت.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه دوای ڕزگارکردنی لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی فریاکەوتنەوە، گه‌نجه‌كه رادەستی بەشی توندوتیژی کراوە و لەلایەن بنکەی پۆلیسی راپەڕینیشەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە.
AM:10:23:24/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3032
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت