له‌چوار ساڵی ڕابردوودا به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی 50 ملیار دینار داهاتی هه‌بووه
لە سلێمانی هەڵمەتێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ راگەیەندرا
وێستگه نیوز-
دوو ئه‌فسه‌ری هاتووچۆی پارێزگاری سلێمانی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، له‌وتارێكی ڕه‌خنه ئامێزیاندا ده‌رباره‌ی كێشه‌و گرفته‌كانی رێگا‌و بانی شاری سلێمانی ڕایانگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا 50 ملیار‌و 958 ملیۆن دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی ڕێگاو بان له‌هاوڵاتیانی پارێزگه‌كه وه‌رگیراوه.
له‌ووتاره‌كه‌یاندا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه هه‌ردوو ئه‌فسه‌ری هاتووچۆ كاروان محه‌مه‌د سدیق وته‌بێژی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ختیار محه‌مه‌د ئه‌فسه‌ر به پله‌ی موقه‌ده‌م، تێبینی ئه‌وه‌یان نوسیوه كه نوسینه‌كه گوزارشت له‌ڕاو بۆچونی خۆیان ده‌كات و په‌یوه‌ندی به پله‌و پۆسته‌كانیانه‌وه نییه.
له‌وتاره‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه كه لە چوار ساڵی ڕابردوودا واتە مانگی 3 ی ساڵی 2016 تاوەکو ئێستا ئەو پارانەی لە هاوڵاتیان وەرگیراوە لە حەقی بەکارهێنانی ڕێگە بریتی بووە لە بڕی (30.608.714.750) دینار وە ئەو داهاتە کە کۆکراوەتەوە لە حەقی پیس کردنی ژینگە بریتی بووە لە بڕی (20.349.791.000) دینار واتە بەکۆی گشتی بریتی یە لە بڕی (50.958.505.750) دینار لە هاوڵاتیان وەرگیراوە لە حەقی ڕێگاوبان و ژینگە،
هاوكات ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره له‌ووتاره هاوبه‌شه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن "دۆخی رێگە و ژینگەی سلێمانیش ئەوەیە کە هەموومان دەیبینین ڕۆژانە بەهۆی خراپی ڕێگاوبانەکان بەردەوام هاوڵاتیانی ئێمە بریندار دەبن و گیان لەدەست دەدەن."
ئه‌م دوو ئه‌فسه‌ره، كه هه‌ردووكیان به‌رپرسیارێتییان هه‌یه له‌به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگاری سلێمانی تكا ده‌كه‌ن كه پلانی ستراتیژی درێژخایه‌ن بۆ كێشه‌و رووداوه‌كانی هاتووچۆ بخرێته ڕوو.به‌بێ ئه‌وه‌ی رونیبكه‌نه‌وه كه ئه‌و تكایه له‌كێ ده‌كه‌ن.
به‌ڵام ئه‌وه‌یان رونكردۆته‌وه دروست کردنی چەند نامیلکە و بانگێشتکردنی ڕاگەیاندنەکان و سازکردنی کۆنگرەی رۆژنامەنوسی بۆ بە چاپ گەیاندنی (ڕێنمایی هاتووچۆ – تەندروستی) کە لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆیی یەوە جێ بەجێ کراوە، پێویستی نەدەکرد بەو شێوەیە بکرێتە بابەتی ڕاگەیاندن.
ئه‌م نوسینه هاوكاته له‌گه‌ڵ بەشداریکردنی پارێزگاری سلێمانی لە هەڵمەتی بەرگریی لە روداوی هاتووچۆ، کە لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی ئەلسەردەوە بەسەرپەرشتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كه ئه‌مرۆ ڕێکخرابوو.
دوو ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌ڵێن "ئێمە لە گرنگی پڕۆژەی هۆشیاری هاتووچۆ کەم ناکەینەوە وە بەکارێکی گرنگی دەزانین وە بەپێویستی دەزانین بە ئەندازەی قەبارەی خۆی گرنگی و بایەخی پێ بدرێت، ئێمە پێشتر وەکو بەشی ڕاگەیاندنی هاتووچۆ چەندین کاری لەو جۆرە و باشترمان ئەنجام داوە خۆسەرقاڵ کردن بەو جۆرە پڕۆژانە بایەخی ئەوتۆی نیە کاری گرنگ و جدی کە دەبێت لەم کاتەدا بکرێت بەهۆی کەم بونەوەی کاریگەری قەیرانی دارایی هەوڵ بدەین ئەو داهاتەی کە پێشتر کۆکراوەتەوە (داهاتی هاتووچۆ) ئەو داهاتە بگێڕدرێتەوە بۆ خزمەت کردنی شاری سلێمانی خەرج بکرێت و کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی لەسەر بابەتێکی وا ئەنجام بدرێت".
هه‌روه‌ها له‌نوسینكه‌یاندا هاتووه "پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی کارکردنە بۆ چاک کردنی سیستمی گواستنەوەی گشتی کە لەئێستادا شاری سلێمانی لە دۆخێکی زۆر خراپ دایە خزمەت گوزاری لەبواری ئەندازەی هاتووچۆ کە لە ئاستێکی باش‌دا نیە، وە کاری گرنگ لە ئێستادا زیندووکردنەوە و کارپێ کردنی و دروست کردنی ئەندەرپاص و بەرزە پردانەیە کە لەڕابردوودا دیزاینی بۆ کراوە بەڵام پڕۆژەکە پشت گوێ خراوە."
هه‌ر ئه‌مرۆ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند ''له وه‌رزی قیرتاوكردنداین و تا ئێستا 100 هه‌زار مه‌تری دوو ڕێگه له سلێمانی قیرتاو كراوه و قیرتاوكردنه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌منزیكانه پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه''.
PM:04:01:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت