تره‌مپ بوك و زاوای سه‌رسام کرد
وێستگه نیوز –
به ئاماده‌بوونی له‌ناكاوی له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یاندا، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوك و زاوایه‌كی سه‌رسام كرد.
به‌گوێره‌ی چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناكاو خۆی كرد به ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریدا كه له یه‌كێك له یانه‌كانی گۆڵفی سه‌ر به كۆمپانیاكانی ئه‌نجام درا.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی سكای نیوز، تره‌مپ له هاوینه‌هه‌واری گۆڵفی تایبه‌ت به‌خۆی بوو كاتێك زانی كه بوك و زاوایه‌ك له‌و شوێنه‌دا هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، بۆیه بڕیاری دا كه سه‌رسامیان بكات و بچێته ئاهه‌نگه‌كه‌یان و پیرۆزباییان لێبكات.
ئاماده‌بووان به گه‌رمی پێشوازییان له تره‌مپ كرد و هاواریان ده‌كرد، هاوكات بوك و زاواش زۆر دڵخۆش بوون و باوه‌شیان پێداكرد و به ده‌نگی به‌رز هاواریان ده‌كرد "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان... ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان..."
PM:01:46:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 9232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت