به‌گوێچكه‌ی 2 ئۆتۆمبێل راده‌كێشێت
وێستگه نیوز ـ
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب ڤیدیۆیه‌كی ده‌گمه‌نی پیاوێكی چینی بڵاوكرایه‌وه كه له‌ڕێی زنجیرێكه‌وه به گوێچكه‌ی دوو ئۆتۆمبێل به سه‌رنشینه‌كانیانه‌وه راده‌كێشێت.
پێگه‌ی Newsflare بڵاویكرده‌وه كه یانگ دیون مامۆستای "كۆنگ فۆ" له شاری شانگكیوی هه‌رێمی خنانی چین له گۆڕه‌پانێكی شاره‌كه‌دا و له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك ئاماده‌بوودا توانا جه‌سته‌ییه‌كانی نمایش كرد.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ئه‌و مامۆستایه دوو ئۆتۆمبێل كه به گوریسێكه‌وه پێكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، له‌ڕێی زنجیرێكه‌وه كه به‌گوێچكه‌ی راستییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، راده‌كێشێت.
یانگ دیون به گوێچكه‌ی دوو ئۆتۆمبێله‌كه به سه‌رنشینه‌كانیانه‌وه چه‌ند هه‌نگاوێك راده‌كێشێت.
به‌وته‌ی خۆی ئه‌و مامۆستایه پێشتر توانیویه‌تی به یه‌ك گوێچكه‌ی 10 ئۆتۆمبێلی جۆری "ئۆدی" رابكێشێت.
سه‌رچاوه: RT
PM:12:02:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت