پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی 53 تۆمه‌تبار و سێ باندی دزی راگه‌یاند
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی 53 تۆمه‌تبار و سێ باندی دزی راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه شاری هه‌ولێر ئارامه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی ته‌مموزی 2019 عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، له پرێس كۆنفراسێكدا، چه‌ند تاوانێكی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن خسته‌ڕوو كه له ماوه‌ی رابردوودا تۆمه‌تباره‌كانیان ده‌ستگیر كراون.
عه‌مید عه‌بدولخالق رایگه‌یاند كه "له ماوه‌كانی رابردوودا (53) تاوانبار كه تاوانی جیاجیایان ئه‌نجام دابوو، تیایاندا (7) تاوانبار تاوانی كوشتن‌یان ئه‌نجام دابوو ده‌ستگیركران".
عه‌مید عه‌بدولخالق ده‌ستگیركردنی سێ باندی دزیكردنی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاشكرا كرد كه هه‌ڵسابوون به دزینی كه‌لوپه‌ل له‌ناو ئۆتۆمبێل له شوێنه گشتیه‌كانی وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێل.
وتیشی: "لێره‌دا هاوڵاتیانی ئازیز دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه پۆلیس چاوكراوه‌ن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا ناده‌ین ئه‌م ئارامییه‌ی له‌ناو شاری هه‌ولێر هه‌یه، تێكبچێ".
PM:11:56:22/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 1940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت