وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه نیوز -
وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا نه‌هاتووه، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ركاتێك حكومه‌تی عیراق پاره‌ی نارد، مووچه دابه‌ش ده‌كرێت.
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وتی: "وه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وامین، به‌ڵام تا ئێستا له به‌غداوه پاره نه‌گه‌یشتووه".
وتیشی: "به‌رنامه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌ر‌مانبه‌ران هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و هه‌ركاتێك به‌غدا پاره‌ی نارد، به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی دانراوه، مووچه دابه‌ش ده‌كرێت".
له سه‌ره‌تای ساڵی 2019ه‌وه و به‌پێی یاسای بودجه، حكومه‌تی عیراق مانگانه بڕی 454 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌م مانگه چه‌ند رۆژێكه گه‌یشتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه له به‌غدا دواكه‌وتووه.
ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ 21ی مانگی ته‌مموزه و حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند رۆژێكه ده‌ستی كردووه به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی رابردوو و تا ئێستاش زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌ی ئه‌و مانگه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
PM:09:21:21/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 14700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت