ڕۆژئاوای کوردستان.. شەڕێکی سەخت لەنێوان شەرڤانان و سوپای تورکیا بەڕێوەدەچێت


وێستگە نیوز-
لە گوندەكانی ناوچەی شەرای عەفرینی رۆژئاوای کوردستان شەڕێكی سەخت بەڕێوە دەچێت.

کەمەێک لەمەوبەر ئاژانسی فورات نیوز بڵاویکردووەتەوە "ئێوارەی ئەمرۆ سوپای توركیا و چەکدارە هاوپەیمانەکانی هێرشیان كردەسەر گوندەكانی سەربە ناوچەی شەرای عەفرین، شەڕو لەو ناوچەیەدا دروست بووە".

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەداوە "سوۆای تورکیا هێزی زۆری هێناوەتە ناوچەکە و ئێستاش شەڕەکە سەخت تر بوە و بەردەوامە".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە سوپای توركیا چەکدارە هاوپەیمانەکانی بەچەكی قورس هێرشیان كردە سەر گوندەكانی شوارقا، مالكییە، قەڵای شوارقا و مارانێز-ی سەر بە ناوچەی شەرای عەفرین، لەگوندی مارانێز شەڕ لەنێوان سوپای تورك و هێزەكانی خۆپاراستنی هەرێمی دروست بوو و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە شەڕێكی سەخت لەناوچەكەدا بەڕێوەدەچێت.

هــ. ب




PM:08:08:20/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 7308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت