حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به ده‌ستگیركردنی مه‌زڵوم دا‌غ، سەرپەرشتیار و بکوژی سەرەکیی کردەوەی تەقەکردن لە رێستورانتێکی شاری هەولێر ده‌ستگیركراوه و دڵنیاییشی دا له ده‌ستگیركردنی سه‌رجه‌م تۆمه‌تبارانی ئه‌و روداوه.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: دوای هەڵمەتێکی فراوانی هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ( مەزلوم دا‌غ )ی سەرپەرشتیار و بکوژی سەرەکی کردەوەی تەقەکردن لە رێستورانتێکی شاری هەولێر، لەلایەن هێزی دژە تیرۆری کوردستانەوە دەستگیر کرا.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆری کوردستان كردوه کە بە خێرایی توانیویانه تاوانبارەکە دەستگیر بکەن.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانیشی كردوه بۆ هاوکاری و پەرۆشیان و دڵنیاشی كردونه‌ته‌وە "کە ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ھەموو تاوانبارانی پەیوەندیدار بەم روداوە بەردەوامە."
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی ته‌مموزی 2019، له‌لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، دژه تیرۆری كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكروه‌ته‌وه و رایگه‌یاند: مه‌زلوم دا‌غ، كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌ی وه‌ك داواكراو له په‌یجی دژه تیرۆری كوردستان بڵاوكرایه‌وه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر و دژه تیرۆری كوردستانەوە ده‌ستگیر كراوە.
دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه 17ی ته‌مموزی 2019، لە نزیک کونسوڵخانەی تورکیا لە شاری هەولێر روداوێكی ته‌قه‌كردن رویدا و به‌هۆیه‌وه 3 كه‌س كوژران و 4ی دیكه‌ش برینداربوون.
هێرشه‌كه له‌كاتێكدا بوو كه چوار کارمەندی کونسوڵخانەی تورکیا بۆ خواردنی نانی نیوەڕۆ چوونەتە چێشتخانەی (ئۆك باز)ی نزیك ئێمپایەرستی لە شاری هەولێر، بەڵام لەلایەن دوو چەکدارەوە تەقەیان لێ‌کرا و به‌هۆیه‌وه ده‌ستبه‌جێ جێگری كونسوڵی گشتیی توركیا و دوو هاوڵاتیی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا.
PM:05:10:20/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2936
جار خوێنراوه‌ته‌وه