عێراق 476 ملیار دینار بۆ موچەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەنێرێت


وێستگە نیوز-
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەێنێت "مووچەی حەوت مانگی پێشمەرگە لە وەزارەتی داراییە و بە زووترین کات رەوانە دەکرێت".

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاندوە "مووچەی حەوت مانگی ئەمساڵی پێشمەرگە لە وەزارەتی دارایی عێراقە کە بڕەکەی 476 ملیار دینارە، هەموو رێوشوێنەکانی تەواوبوون و تەنیا ئەوەی ماوە رەوانە بکرێت".

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە "لەگەڵ وەزارەتی دارایی قسەمکردووە و پێیان راگەیاندم کە بە زووترین کات ئەو پارەیە دەنێرن".

بەپێی یاسای بودجەی 2019ی عێراق، دەبێت بەغدا مانگانە 68 ملیار دینار بۆ مووچەی پێشمەرگە بنێرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەکی بۆ پێشمەرگە نەناردووە.

هــ. ب



PM:07:04:19/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 13684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو