به فه‌رمی FBI له به‌رنامه‌ی Face App ئاگادار ده‌كرێته‌وه
بەرنامەی فەیس ئەپ
وێستگه نیوزـ
سیناتۆره‌كانی ئه‌مریكا هۆشدارییان له به‌رنامه روسییه‌كه‌ی تایبه‌ت به گۆڕینی روخسار دا كه گه‌نج پیر و پیریش گه‌نج ده‌كاته‌وه.
سینتانۆر جاك شومه‌ر، سیناتۆری دیموكراته‌كان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕٍی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر داوای له نوسینگه‌ی فیدڕاڵیی لێكۆڵینه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ناسراو بهFBI كردوه، به فه‌رمی لێكۆڵینه‌وه له‌و كۆمپانیا روسیه بكات كه په‌ره‌ی به به‌رنامه‌ی Face App داوه.
ئه‌و سیناتۆره به‌پێویستی زانیووه هه‌ریه‌ك له نوسینگه‌ی بهFBI و ده‌سته‌ی FTC بۆ پارێزگاریكردن له به‌كارهێنه‌ران له ئه‌مریكا، هه‌ڵسه‌نگاندنێكی به‌په‌له بۆ مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌یه بكه‌ن تا بزانن به‌رنامه‌كه چ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی و ژیانی تایبه‌تی ملیۆنان ئه‌مریكی هه‌یه كه به‌رنامه‌كه‌یان به‌كارهێناوه.
سینتانۆر جاك شومه‌ر رایگه‌یاندوه: به‌وپێیه‌ی به‌رنامه‌كه موڵكی كۆمپانیایه‌كه كه باره‌گاكه‌ی له روسیایه، پرسیاری زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه دروست ده‌كات كه ئایا سه‌لامه‌ته هاوڵاتیانی ئه‌مریكا رێگه به به‌رنامه‌كه بده‌ن بچێته ناو زانیارییه شهخسییهكانیانهوه؟
ئه‌و سیناتۆره دیموكراته یه‌كه‌م كه‌سی ناو حزبه‌كه‌ی نییه كه هۆشداری له به‌كارهێنانی ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌دات، پێشتریش رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست بڵاویكرده‌وه كه لیژنه‌ی چاودێریكردنی كاره‌كانی حزبی دیموكرات سه‌رجه‌م تیمه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2020 ئاگادار كردوه‌ته‌وه ده‌ستبه‌جێ به‌رنامه‌ی Face App له مۆبایله‌كانیان بسڕنه‌وه.
به‌رنامه‌ی Face App و له ساڵی 2017ه‌وه له پله‌ی ستۆر هه‌یه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای وایه‌رلێس لاپ-ی روسیاوه په‌ره‌ی پێدراوه، به‌رنامه‌كه تایبه‌ته به پیركردنی روخسار یان گه‌نجكردنه‌وه‌ی.
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوشدا به‌رنامه‌كه خواستێكی زۆری له‌سه‌ر كراوه و رۆژانه ده‌یان هه‌زار كه‌س له مۆبایله‌كانیان دایده‌به‌زێنن.
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش، یارۆسلاڤ گۆنچارۆڤ، سه‌رۆكی كۆمپانیای وایه‌رلێس لا به واشنتن پۆستی راگه‌یاندوه كه وێنه‌كان ته‌نها بۆ به‌رنامه‌كه به‌كارده‌هێنرێت و دوای 48 كاتژمێرش له دانانی هه‌ر وێنه‌یه‌ك له به‌رنامه‌كه‌دا، وێنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ده‌سڕدرێنه‌وه.
به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كه له هه‌رێمی كوردستان و عیراقیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوبوه‌ته‌وه و چه‌ندین هه‌ژمار و ماڵپه‌ڕ و تۆڕی دیكه‌ی ئینته‌رنێت روخساری هونەرمەند و کەسایەتی و سه‌ركرده‌كانی كورد و عیراقیان به به‌كارهێنانی ئه‌و به‌رنامه‌یه پیر كردوه و بڵاویانكردوه‌ته‌وه.
PM:06:03:18/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت