راگه‌یه‌ندراوێك له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له باره‌ی رووداوه‌كه‌ی هه‌ولێر
وێستگه نیوز ـ
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیدانه‌ی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێری كرد، كه له ئه‌نجامیدا كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه‌ی توركیا گیانی له‌ده‌ستدا و رایگه‌یاند، هەموو لایەک دڵنیا دەکەنەوە کە لایەنە پەیوەندارەکانی هەرێمی کوردستان خەریکی لێکۆڵینە و بەدواداچوونی جددین بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەران و بەسزاگەیاندنی یاسایی‌یان.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
بە توندی سەرکۆنەی ئەو کردەوە تاوانکارییە دەکەین کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یەکێک لە رێستورانتەکانی هەولێر روویدا و لە ئەنجامدا کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و هاووڵاتییەک گیانیان لەدەست دا و هاووڵاتییەکی دیکەش بریندار بوو.
پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەین و هاوخەمیانین، هەروەها هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لایەنە پەیوەندارەکانی هەرێمی کوردستان خەریکی لێکۆڵینە و بەدواداچوونی جددین بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەران و بەسزاگەیاندنی یاسایی‌یان، بە هیچ شێوەیەکیش رێگە نادرێت ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بشێوێندرێت.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان
17/7/2019
PM:06:35:17/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت