روداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر له‌زاری خاوه‌نی رێستۆرانته‌كه‌وه
وێستگه نیوزـ
خاوه‌نی ئه‌و رێستۆرانته‌ی هه‌ولێر کە تیایدا ته‌قه له دیپلۆماتكارانی كونسوڵخانه‌ی گشتیی توركیا كرا، ده‌ڵێت: "هێرشبه‌ره‌كه جلی مه‌ده‌نیی له به‌ردابووه و راسته‌وخۆ ته‌قه‌ی له‌و كارمه‌ندانه كردوه."
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆاڵ له‌زاری خاوه‌نی رێستۆرانتی ( ئۆك باز)ی نزیك ئێمپایەر ستی لە شاری هەولێر بڵاویكردوه‌ته‌وه: "له‌دوای ئه‌وه‌ی دیپلۆماتکارەکان چوونه‌ته ناو رێستۆرانته‌كه‌وه، هێرشبه‌رێك كه جلی مه‌ده‌نی پۆشیبوو و دوو چه‌كی پێبووه، به شێوه‌یەکی راسته‌وخۆ ده‌ستی به ته‌قه‌كردن له كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌كه کردوە."
ئاشكراشیكردوه كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا دیپلۆماتکارێكی توركیا له شوێنی رووداوه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
هاوكات ئاژانسه‌كه له‌زاری عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه و دواتر ورده‌كارییه‌كان ده‌خرێنه روو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی هێرشبه‌ر یان هێرشبه‌ره‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌رجه‌م رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی چوونه ده‌ره‌وهیان له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به رووی هاتوچۆدا داخست.
PM:04:23:17/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 30312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت