پیاو له‌م چوار جۆر ژنه راده‌كات
وێستگه نیوزـ
زانایانی ئه‌مریكا توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیان ئه‌نجامداوه و ده‌ڵێن چوار جۆر ژن هه‌ن كه پیاو ناتوانێت هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵ بكات و لێیان راده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی عوكاز-ی چاپی عه‌ره‌بستانی سعودی بڵاویكردوه كه پیاوان هه‌میشه به‌دوای ژنێكی بێ وێنه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه خاسیه‌ته‌كانی له سه‌روو پێشبینییه‌كانی خۆیانه‌وه بێت. ده‌شڵێت: ئه‌و زانا ئه‌مریكیانه‌ی پسپۆڕن له بواری په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی و دوای توێژنه‌وه‌كه بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه پیاوان نایانه‌وێت به‌هیچ جۆرێك په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چوار جۆر ژن ببه‌ستن.
به‌پێی توێژنه‌وه‌كه، یه‌كه‌م جۆری ئه‌و ژنانه‌ی پیاو لێی راده‌كات ئه‌وانه‌ن كه جواننێک لە رادەبەدەرن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه رۆشنبیر نه‌بێت ئه‌مه‌ش سه‌یره، چونكه پیاو هه‌میشه به‌دوای جوان‌دا ده‌گه‌ڕێت.
توێژنه‌وه‌كه سه‌باره‌ت به ژنه زۆر جوانه‌كان ئاشكرایكردوه كه سه‌ره‌تا پیاو به‌دوای ژنه جوانه‌كه‌دا راده‌كات، به‌ڵام كه بینی جیاوازی له بیركردنه‌وه‌دا هه‌یه، ئینجا لێی راده‌كات و نایه‌وێت.
سه‌باره‌ت به سێ جۆر ژنه‌كه‌ی دیكه، زانا ئه‌مریكییه‌كان ئاشكرایانكردوه كه پیاو ئه‌و ژنه‌ی ناوێت حه‌زی له شوو بێت تەنها لەبەر ئەوەی شوو بکات پیاوی بوێت، ئه‌و ژنه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه‌كه ئیره‌یی ببات و بیه‌وێت شته‌كان له‌ده‌ستی خۆیدا بێت، جۆری چوارەمیش ژنه ساردوسڕه‌كانن و زانایان ده‌ڵێن كه پیاو ژنی سارد و بێ هه‌ستیان ناوێت.
جوانی لە رادەبەدر
ئەو ژنەی بۆ شوو پیاوی دەوێت
ئەو ژنەی ئیرەیی دەبات
ژنی ساردوسڕ
AM:11:48:17/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 20528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت