سه‌رحه‌د قادر: وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ری سزادا
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سزای ئه‌و ئه‌فسه‌رانه دراوه كه له دڵسۆزییان بۆ پارتی، له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركوكیان به‌جێهێشت.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "له‌كانگای دڵمه‌وه پیرۆزبایـی گه‌رم له‌و برا ئه‌فسه‌ر و خۆشه‌ویستانه‌م ده‌كه‌م كه له‌شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناخۆی عیراقه‌وه پله‌كانیان به‌رزكراوه‌ته‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم له‌كاره‌كانیان و هیوادارم ته‌مه‌ن درێژ و سه‌ركه‌وتووبن".
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ناخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه كۆمه‌ڵی ئه‌فسه‌ر له‌خه‌مخۆری و دڵسۆزیان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركوكیان به‌جێهێشت، به سه‌دان ئه‌فسه‌ری نارده‌وه بۆ شاری كه‌ركوك، كۆمه‌ڵێكیش له‌هه‌ولێر مانه‌وه".
ده‌شڵێت: "ئه‌و ئه‌فسه‌رانه له‌بری باشه، له‌لاین وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمه‌وه سزا دران".
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هیچ كام له‌وانه‌ی كه به‌زۆر نێردرانه‌وه بۆ كه‌ركوك و ئه‌وانه‌یش له هه‌ولێر مانه‌وه پله‌كانیان به‌رزنه‌كرایه‌وه كه حه‌قێكی ڕه‌وای خۆیان بوو پله‌یان به‌رزبكرایه‌ته‌وه".
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر راشیگه‌یاندووه كه "به‌ڕاستی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناخۆی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پاداشتیان درایه‌وه".
PM:06:28:15/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 38436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت