به‌ڤیدیۆ..كه‌س جێگه‌كه‌ی نه‌دا به‌م خانمه، ئه‌ویش خۆی روتكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
روداوه‌كه له میترۆیه‌كی مۆسكۆ-ی پایته‌ختی روسیا رویداوه، ئه‌وكاته‌ی خانمێك داوای له پیاوێك كردوه جێگه‌كه‌ی بداتێ تا دابنیشێت، به‌ڵام پیاوه‌كه ره‌تیكردوه‌ته‌وه، ئه‌ویش توڕه بووه و خۆی روتكردوه‌ته‌وه.
سایتی روسیاتوده‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی خانمه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئاشكرایكردوه كه ئه‌وكاته‌ی داوای له پیاوێك كردوه جێگه‌كه‌ی خۆی پێ بدات، پیاوه‌كه ره‌تیكردوه‌ته‌وه و وتویه‌تی: "بۆ ده‌بێت جێگه‌كه‌ی خۆمت پێ بده‌م؟"
وه‌ڵامی خانمه‌كه بۆ پیاوه‌كه، سه‌رنشینانی میترۆكه‌ی توشی شۆك كرد، چونكه خانم ته‌نوره‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه و جلی ژێره‌وه‌ی لابرد و به روتی به چه‌ند به‌شێكی میترۆكه‌دا رۆیشت.
ئه‌و كاته‌ش كه سه‌رنشینه‌كان پرسیاری ئه‌وه‌یان لێ‌كرد بۆ واده كات، ئه‌ویش هه‌ر به وشه‌یه‌ك وه‌ڵامی ده‌دانه‌وه و داوای لێده‌كردن ته‌ماشای نه‌كه‌ن و پێی وتون: "سه‌یرم مه‌كه‌ن، من جگه‌له ژنێكی ئاسایی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، هیچی دیكه نیم."
PM:04:08:15/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 18892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت